دوو كه‌یسی گه‌نده‌ڵی یه‌كڵایده‌كرێته‌وه‌و گه‌نده‌ڵكاران سزا دران
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2018/05/نه‌زاهه.jpg)
دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان،له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست “خواكوڕك” كه‌وتووه، سه‌باره‌ت به‌ساغكردنه‌وه‌ی دوو كه‌یسی گه‌نده‌ڵی و سزادانی تاوانباران كه له گه‌نده‌ڵكاران تێوه‌گلاون، توانراوه زیاتر له ملیارێك دينار بگه‌ڕێندرێته‌وه حه‌زێنه‌ی گشتی.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له كه‌یسی یه‌كه‌م، تاوانبارێك به‌ناوی (ك.ر.ا)، چه‌كی بانكی له به‌ڵێنده‌ران كڕیوه‌ته‌وه و به شێوه‌یه‌كی نه‌قد له بانك خه‌رجی كردووه‌ته‌وه.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، له‌و كه‌یسه‌دا تاوانبار به گویره‌ی مادده‌ی 15ی یاسای ده‌سته‌ی ده‌سپاكی، به شێوه‌یه‌كی غیابی سزای 7 ساڵ زیندانیكردنی بۆ ده‌رچووه و بڕیی 1 ملیار و 972 ملیۆن و 299 هه‌زار دیناریش گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه خه‌زێنه‌ی گشتی.
له كه‌یسی دووه‌میشدا، به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، تاوانبار (ف.ر.ع)، پاره‌ی هاووڵاتییانی بردووه كه بۆ هه‌قی كاره‌با داویانه، به گوێره‌ی مادده‌ی 315 سزای 7 ساڵ زیندانی بۆ ده‌رچووه، بڕی 9 ملیۆن و 448 هه‌زار و 500 دیناریش گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه خه‌زێنه‌ی گشتی.
![](http://xwakurk.com/wp-content/uploads/2018/05/45-289x300.jpg)