له‌م وه‌رزه‌دا تووى سپى زۆر بخۆ

تووى سپى یه‌كێكه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌ وه‌رزییه‌ به‌هارییه‌كان ، خواردنى توو زۆر گرنگه‌ بۆ له‌ش و ته‌ندروستیش ، چونكه‌ ڕێژه‌یه‌كى به‌رز ڤیتامینات و خۆراكه‌ ماددى و ڕیشاڵى تێدایه‌ كه‌ له‌ش پێویستى پێیه‌تى .
سووده‌كانى تووى سپى :-
• به‌رگرى له‌ش به‌هێز ده‌كات .
• دورت ده‌خاته‌وه‌ له‌ كه‌م خوێنى .
• ڕێژه‌ى شه‌كر ڕێك ده‌خات .
• ووزه‌ به‌خشه‌ .
• پارێزگارى له‌ دڵ ده‌كات له‌ نه‌خۆشى و خێرا لێدانى دڵ .
• ته‌نگه‌نه‌فه‌سى ناهێڵێت .
• چاره‌سه‌رى ڕه‌بۆ ده‌كات .
• ئازارى رۆماتیزمه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كات .
• یارمه‌تى زوو میز كردنت ده‌دات .
• بۆ خانمانى دووگیان زۆر پێویسته‌ .
• ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵ داده‌به‌زێنێت .
• ده‌ست به‌سه‌ر په‌ستانى خوێندا ده‌گرێت .
• ڕێگرى ڕووتاندنه‌وه‌ى قژ ده‌كات .
• دژى خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كانه‌ .
• یارمه‌تیت ده‌دات له‌ كه‌م كردنه‌وه‌ى كێشى له‌ش .
• بۆ ته‌ندروستى ئێسك و ددان گرنگه‌ .
• بینینى چاو به‌هێز ده‌كات .
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
Back to top button