پارتی بێ منەتین لە ژماردنەوەی دەنگەکان بەدەست

دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بڕیاریدا ژماردنه‌وه‌ی له‌ %10ی ده‌نگه‌كانی هه‌موو پارێزگاكانی عێراق به‌ ده‌ست بكرێته‌وه‌, ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی، ڕای دەگەیەنێت کە هەر ھەر لەسەرەتاوە ھەڵوێستی ڕوون بووە و بێمنەتە لەوەی بەدەست دەژمێردرێتەوە. جەختیش دەکاتەوە، کە لە مووسڵ ستەمێکی زۆریان لێکراوە و کۆمسیۆن سەربەخ نییە.
عەلی تەتەر، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەبارەی ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لەدەرەوە وکامپەکانی ئاوارەکان لە چوار پارێزگا، ڕایگەیاند: ”ھەڵوەشاندنەوە بە چارەسەر نازانین، بەڵام پشتڕاستین بە پشتیوانیس جەماوەرەکەمان بۆ لیستی ١٨٤، بۆیە لە ڕۆژی یەکەمەوە ئامادەییمان دەربڕی کە گومان لە ھەر شوێنێک یان سندووقێک دەکرێ، بەبێ ڕێگری لێکردن، با بەدەست بژمێردرێتەوە“.

ڕوونیشی کردەوە، کە پارتی لە ھەندێک شوێن بووتە قوربانیی ساختەکاریی و لە مووسڵیش دەنگێکی یەکجار زۆری لێڕۆشتووە، ئەوەش بەھۆی سیاسەتی حکوومەتی عێراق و ئەو کۆمیسیۆنە نا سەربەخۆیەی ئێستا ھەیە، ئاشکراشی کرد: ”ئەوان لەگەڵ ھەڵوەشاندنەوە نین“.
ئەندامەکەی سەرکردایەتیی پارتی باس لەوەش دەکات کە ڕێژەیەکی زۆر لە خەڵکی عێراق بەشدارییان لە ھەڵبژاردنی پەرلەمان کردووە، ئەگەر تەواوی ئەنجامەکان ھەڵبوەشێتەوە، ئەوا ئەمجارە ڕەنگە بەو ئاسانییە خەڵک نەچێت بۆ دەنگدان ئەوەش لە بەرژەوەندیی کەسدا نییە، بۆیە دەکرێت لەبری ھەڵوەشاندنەوە، بەدواداچوون بۆ بابەتەکە بکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە دوێنێ دووشەممە ٢٨ی ئایاری ٢٠١٨، پەرلەمانی ماوەبەسەرچووی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا چەند بڕیارێکی لەبارەی رەتکردنەوەی دەنگەکانی دەرەوە و ئاوارەکانی چوار پارێزگای عێراق دەرکرد، لەگەڵ ژماردنەوەی ١٠%ی دەنگەکانی سەرجەم پارێزگاکانی عێراق.

Back to top button