مەسعود حەیدەر بۆیه‌ وازم له‌ گۆڕان هێنا كێشه‌ سیاسه‌كانی تێكه‌لاوی مافه‌ ده‌ستوریه‌كانی خه‌لكی كوردستان كردووه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی مه‌سعود حه‌یده‌ر په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیاری واز هێنانی له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دا,ئه‌و پەرلەمانتاره‌ی دەستلەكاركێشاوەی فراكسیۆنی گۆڕان لە بەغدا، یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكانی وازهێنانی لە بزووتنەوەی گۆڕان ئاشكرا دەكات ‌و دەڵێت “گۆڕان كێشە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستانی تێكەڵاوی مافە دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان كردووە”.

مەسعود حەیدەر، پەرلەمانتاری دەستلەكاركێشاوەی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق سیاسەتی كاركردنی گۆڕانی لە بەغدا پێ‌ هەڵە بووە و لەبارەی وازهێنانی لەو بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: “زیاتر لە مانگێكە وازم لە گۆڕان هێناوە ، هۆكار زۆرە بۆ وازهێنانم ، ناكرێت هەمووی باس بكرێت ، بەڵام یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكان ئەوەیە گۆڕان كێشە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستانی لە بەغدا تێكەڵاوی مافە دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان كردووە بە پاساوی بوونی كێشەی سیاسی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان و لە بەغدا بەرگریی لە مافە دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستانی پشتگوێخستووە”.

مەسعود حەیدەر ئەوەشی خستەڕوو، دوای وازهێنانی لە گۆڕان وەك كەسایەتییەكی سەربەخۆ كار دەكات.

رۆژی 28-5-2018 میدیای بزووتنەوەی گۆڕان بڵاویان كردەوە، گۆڕان مەسعود حەیدەری لە ریزەكانی خۆی دەركردووە، دواتر مەسعود حەیدەر روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە ‌و جەختی لەوە كردەوە، کە 40 رۆژە وازی لە بزووتنەوەی گۆڕان هێناوە، گوتیشی “ئەگەر پێویست بكات بە وردی هۆكاری وازهێنانی بڵاودەكاتەوە”.

Back to top button