جه‌بار یاوه‌ر: گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌ كوردستانیه‌ داگیركراوه‌كان مه‌رجی كورده‌ بۆ به‌شداری كردن له‌ كابینه‌ی نوێ‌

 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ئاشكرا كرا, له‌ ئێستادا لیسته‌ براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 12/5ـی عێراق له‌ هه‌وڵی پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتیه‌كی گه‌وره‌ن بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت, به‌ر پرسێكی پێشمه‌رگه‌ش ده‌لێت مه‌رجی كورد بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ عێراق گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌ بۆ گشت ناوچه‌كانی به‌ر له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر لێی بوون.

جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاندووه‌:” یه‌كێك له‌ مه‌رجه‌كانی به‌شداری كردنی كورد له‌ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌ بۆناوچه‌ داگیركراوه‌كان و ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ له‌ 16ـی ئۆكتۆبه‌ر پێشمه‌رگه‌ی لێبووه‌.

ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ گوتیشی:” ئێستا هه‌وڵه‌كان چڕكراونه‌ته‌وه‌ به‌ تایبه‌ت هاوپه‌یمانان و ئه‌مریكاش ده‌یانه‌وێت ئه‌و ناوچانه‌ كه‌ ئێستا كه‌لێنی گه‌وره‌ی ئه‌منیان تێدا دروست بووه‌ پێشمه‌رگه‌ بگه‌رێته‌وه‌ بۆیان , پێشنبینیش ده‌كرێت ده‌سه‌ڵاتی سیاسی عێراق ره‌زامه‌ند بێت له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌.

Back to top button