سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌ باره‌ی ره‌وشی عێراق و ئه‌نجامه‌كانی هه‌لبژاردن كۆده‌بێته‌وه‌

 

دوای ئاشكراكردنی ئه‌نجامه‌كانی 12ی ئایاری عێراق, له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ كاردانه‌وه‌ی جۆراو جۆری لێكه‌وته‌ ته‌نانه‌ت په‌رله‌مانی عێراقی له‌ باره‌یه‌وه‌ كۆبوویه‌وه‌ چه‌ند بڕیارێكی له‌ باره‌ی ئاكامه‌كانی هه‌لبژاردن ده‌ركرد, هه‌ر له‌سه‌ر بابه‌تی هه‌ڵبژاردن وره‌وشی ئه‌منی عێراق, بڕیاره‌ سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كۆببێته‌وه‌.

هه‌ر له‌و دانیشتنەدا‌ بڕیاره‌ نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، (یان كۆبیش) گوتارێك له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پێشكه‌ش بكات.

كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌ كاتێكدایه‌، له‌ ناوخۆی عێراق مشتومڕ له‌ باره‌ی ئه‌نجامه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌ و دوێنێ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بڕیاریدا به‌شێكی ئه‌نجامه‌كان پووچه‌ڵ بكاته‌وه‌.

هاوكات لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان سه‌رقاڵی دانووستانی به‌رایین بۆ یه‌كخستنی بۆچوونیان سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق.

رۆژی (12ی ئایار/ مایۆی 2018)، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی له‌ عێراق ئه‌نجامدرا و لیستی سائیرون به‌ سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در، براوه‌ی یه‌كه‌می پرۆسه‌كه‌ بوو.

Back to top button