سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ مسته‌فا ئۆزجه‌لیك و شاندێكی (PAK) كۆبویه‌وه‌

 

ئه‌مڕۆ له‌ پیرمان سه‌رۆك بارزانی پیشوازی كرد له‌ سكرتێری گشتی حزبی ئازادی كوردستان(PAK) و شاندێكی یاوه‌ری.

سه‌رۆك بارزانی بۆ شاندی میوان تیشكی خسته‌ سه‌ر ره‌وشی هه‌نوكه‌ی ناوچه‌كه‌و ئاكامه‌كانی دوای ئه‌نجامی هه‌لبژاردنه‌كانی 12ی ئایاری عێراق و پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق.

هه‌روه‌ها هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سكرتێری پارتی ئازادی كوردستان مسته‌فا ئۆزجه‌لیك دواهه‌می پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌و باكوری كوردستانی خسته‌ به‌ر باس و دواتریش له‌ باره‌ی پێكهێنانی لیستێكی كوردستانی بۆ به‌شداری له‌ هه‌لبژاردنه‌كانی داهاتووی توركیا قسه‌یان له‌ باره‌وه‌ كرا, به‌ تایبه‌ت له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) و هودا پار.

Back to top button