هه‌په‌گه: له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاواز زیاتر له 15 سه‌ربازی توركیا كوژرا.
هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل،هه‌په‌گه، باڵی سه‌ربازی پارتی كرێكارانی كوردستان “په‌كه‌كه” له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایده‌گه‌ێنن.” كه له ناوچه‌كانی جوله‌مێرگ و هه‌رێمی كوردستان 15 سه‌ربازی توركیایان كوشتووه.”
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی ناوه‌ندی میدیایی هه‌په‌گه،باڵیس ه‌ربازی په‌كه‌كه، له‌و كاته‌ی سوپای توركیا له‌و ناوچانه‌دا ئۆپراسیۆنی سه‌ربازییان به‌ڕێوه‌بردووه، گه‌ریلاكانیان رۆژی 28/5/2018 له شاره‌دێی شه‌مزینانی سه‌ر به ناوه‌ندی جوله‌مێرگ 5 سه‌ربازی توركیایان كوشتووه، و له هه‌مان رۆژدا گه‌ریلاكانیان له ناوچه‌ی سیده‌كانی هه‌رێمی كوردستان 5 سه‌ربازی دیكه‌ی توركیایان كوشتووه”.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی نێو به‌یاننامه‌كه‌ی هه‌په‌گه، له كێلی كۆنترانیسی سه‌ر به جوله‌مێرگ، رۆژی 25ـی ئه‌م مانگه شه‌ش سه‌ربازی دیكه‌ی توركیایان كوشتووه‌و 3 سه‌ربازی دیكه‌ش برینداركراوون.”
ئه‌وه‌ی شیاوی گوتن بێ.” ماوه‌یه‌كی زۆره ئۆپراسیۆن له دژی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌ستیپێكردووه و ناوه ناوه كوژرانی چه‌ندین كه‌س له هێزه‌كانی توركیا راده‌گه‌ێندرێت و له به‌رامبه‌ریشدا توركیا باس له زیانگه‌یاندن به په‌كه‌كه ده‌كات.”