پــــه‌ڵـپـيـنه‌ ده‌رمانی ده‌یان نه‌خۆشیه‌ كه‌ تا ئێستا نه‌تانزانیوه‌.

یەكێكە لەو رووەكانەی كە لە كوردستان خەڵكی زۆرجار بەكاری دەهێنن و ئێستە لە توێژینەوەیەكی پزیشكیدا دەركەوتووە كە ئەو رووەكە، بەیەكجاری شێرپەنجە لەناو دەبات و كۆلیسترۆڵی نێو خوێنیش بە كەمترین كات دەتوێنێتەوە.”

لە نوێترین توێژینەوەیەكی شارەزایاندا دەركەوتووە، ئەو رووەكە كە زیاتر لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وەرزی هاویندا دەڕوێ، توانایەكی زۆر بەهێزی هەیە بۆ پاككردنەوەی بۆڕییەكانی خوێن و رێگری لە تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و لەناوبردنی شێرپەنجە.

سەرچاوە مێژوویییەكان ئاماژە بەوە دەكەن، ئەو جۆرە رووەكە لە سەردەمانی زوو و لای چینییەكان گرنگییەكی تایبەتی هەبووە و بۆ داودەرمانی پزیشكی سوودی زۆری لێ وەرگیراوە.

پزیشكان دەڵێن، پەڵپینە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی چەوری لە خوێن و كۆلیستڕۆڵ رێك دەخات و چەوری سیانید بە رێژەیەكی زۆر كەم دەكاتەوە.

كاریگەریی زۆر بەهێزی هەیە لەسەر تواندنەوەی چەوری و سوودبەخشە بۆ دابەزاندنی كێشی جەستەی مرۆڤ.
پەڵپینە دەوڵەمەندە بە ترشەكان و ڤیتامینات و فلافۆدینات كە دەبێتە هۆی لەناوبردنی خانە ژەهراوییەكان و تێكچووەكانی جەستە.

ئەو رووەكە بەشێوەیەكی سیحری ئەم سوودە گەورانە بە جەستەی مرۆڤ دەگەیەنێت.
-رێگر دەبێ لە دروستبوونی هەوكرد لە كۆئەندامی هەرس و دروستبوونی برین.
-كرمی نێو جەستە دەخاتە دەرەوە.
-دیوارەكانی گەدە چالاك دەكاتەوە و دەبێتە هۆی تووشبوون بە سكچوونێكی بچووك.
– خوێنبەربوون دەوەستێنێت.
– سەرئێشە و ئازاری چاو لەناو دەبات.
پزیشكان رێنماییمان دەكەن كە دوای خوێندنەوەی ئەو زانیارییانە، ئەو رووەكە بكەن بە هاوڕێی هەمیشەیی خۆتان تا دوور بن لە تووشبوون بە شێرپەنجە و لە مەترسییەكانی زۆربوونی چەوریش رزگارتان ببێت.”

Back to top button