شووتی چه‌نده‌ به‌سووده‌ ناوكه‌كه‌ی ده‌ هێنده‌ سوودبه‌خشه‌.

زۆربەمان لەوەرزی هاوین بڕێکی زۆر شوتی دەخۆین و ئارامی و فێنکی بەجەستە دەبەخشێت ، بەشێوەیەکی باش چارەسەری وشک بونەوەی جەستە دەکات و بەشێداری دەیهێڵێتەوە.”

زۆربەمان ئارەزوی خواردنی ناوکی شوتی ناکەیەن و لەکاتی خواردنی شوتی ناوکەکەی فڕێدەدەین و بەشتێکی بێزارکەری دەزانین بەڵام ناوکی شوتی ژمارەیەکی زۆر پێکهاتەی سودبەخش و گرنگی خۆراکی تێدایە، هەریەکە لەم پێکهاتانە سودی بۆ نەخۆشیەکی دیاریکراو دەبێت.”
ئەو پێکهاتە خۆراکیە گرنگانەی لەناوکی شوتی بونیان هەیە :
-جۆرەکانی ڤیتامین B لەجۆری سیامین ،ترشی فولینی تێدایە .
-مادە سود بەخشیەکانی مەگنیسیۆم و زینک و مادەی ئاسن و فۆسفۆری تێدایە .

سوده‌كانی بریتین له‌:-

•تەندروستی دڵ دەپارێزێت.
•سودی بۆ چارەسەری بەردی گورچیلە دەبێت.
•توانای سێکسی پیاوا بەهێز دەکات.
•تەندروستی مووەکانی سەر و نینۆک دەپارێزێت.
•سودی بۆ چارەسەری نەخۆشی شەکرە دەبێت.

Back to top button