به‌ره‌ی توركمانی له كه‌ركوك یه‌كێتی هه‌راسان كردووه.
پاش 16ی ئۆكتۆبه‌ر و بێ ده‌ستڵات بوونی یه‌كێتی و مانه‌وه‌ی له شاره‌كه به بێ هیچ ده‌ستڵات و بوون و پێگه‌یه‌ك، له ئێستادا ئه‌و هێزه سیاسیه ناتوانێت به‌رگه‌ی هیچ فشار و لێقه‌ومانێك بگرێت و تا كار گه‌یشتووه به‌وه‌ی به‌ره‌ی توركمانی هه‌وڵی ده‌ستكاریكردنی ده‌نگه‌كانی شاره‌كه ده‌كات و یه‌كێتیش به به‌یاننامه وه‌ڵامی ده‌داته‌وه.”
له به‌یاننامه‌یه‌كدا په‌رله‌مانتارانى یه‌كێتى له كه‌ركوك، ده‌ڵێن.” لە دوای تەواوبوونی هەڵبژاردنەكان، میلیشیا چەكدارەكان گەمارۆی ئەمبارەكانی كەركوكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانیان داوە و سەرۆك و فەرمانبەرانی كۆمسیۆنیش لە پێناو پاراستنی گیانی خۆیان نەگەڕانەتەوە سەر كارەكانیان و سندوقەكانی دەنگدانیش لە ژێر دەستی ئەو میلیشیایەنەدا ماوەتەوە”.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كانی یه‌كێتی هاتووه: ” بە پێی زانیارییە تەواوەكان نیهاد كەركوكی جێگری نوسینگەی كەركوكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان كە سەر بە بەرەی توركمانییە، كۆپی كلیلی سەرجەم ژوور‌و هۆڵەكانی كۆگاكەی رادەستی گروپێكی چەكداری كردووەو هاوشان لەگەڵ تیمێكی سەر بە وڵاتێكی دراوسێ دەستكاری دەنگەكانی ناو سندوقەكان دەكەن بە ئامانجی گۆڕینی ئەنجامەكان لە بەرژوەندی پێكهاتەیەكی دیاریكراو”.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه.” لێرەوە ئێمە وەكو پەرلەمانتارانی كەركووك دەرئەنجامە خراپەكانی ئەو پیلانگێڕییە دەخەینە ئەستۆی بەرەی توركمانی و حكومەتی عێراقیش بە بەرپرسیار دەزانین لە رێگرتن لە دەستوەردانی دەرەكی و پێشیلكردنی ئەو بنەما دیموكراتییانەی كە عێراقی نوێی لەسەر دامەزراوە، هاوكاریكردنی عێراقییەكانیش لە رێگرتن لە دەستوەردانی دەرەكی لە پرۆسەكە بە ئەركی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان و هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش دەزانین”.
له به‌شێكى دیكه‌ى به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: “هاوكات جەماوەری تێكۆشەری خەڵكی كەركووكیش دڵنیا دەكەینەوە كە پارێزەری دەنگەكانتان دەبین و لە پێناوەشدا سەرجەم رێگا دەستوری و یاسایی و شەرعی و نیشتمانییەكان دەگرینەبەر”.