میدیاكانی پورتوگال: رۆناڵدۆ په‌یوه‌ندیی به‌م یانه‌یه‌وه‌ ده‌كات یه‌كلابووه‌ته‌وه‌.

میدیاکانی پۆرتوگال چوونی ئەستێرەی یەکەمی یانەی ریاڵ مەدرید رۆناڵدۆ، بۆ ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی رادەگەیەنن.”

بەپێی هەواڵی پێگەی” sapoی پۆرتوگالی، بریکاری رۆناڵدۆ خۆرخێ میندێز لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان رێکەوتووە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانە فەرەنسییەکەوە بکات.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ لە کاتی ناساندنی درێسە نوێیەکەی ریاڵ مەدید بۆ وەرزی داهاتوو، رۆناڵدۆ ئامادە نەبوو، ئەمە جگە لەوەی لە وێنەی رەسمی یانەکە سەرجەم یاریزانەکانی تێدا بوو بێجگە لە رۆناڵدۆ.

بۆیه‌ له‌و باره‌وه‌ و لە ژمارەی ئەمڕۆ چوارشەممەیدا رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاوی کردەوە.” كه‌ یانەی پاریس سانجێرمان رۆناڵدۆی دەوێت و یانەی پاریس دەیەوێت رۆناڵدۆ پێکەوە لەگەڵ نەیمار یاری بکەن، بەڵام یانەی ریاڵ مەدرید تەنها بە ئاڵوگۆڕ نەبێت بە هیچ شتێکی تر رازی نابێت.”

س.د

Back to top button