مه‌جی دانوستاندن له‌گه‌ڵ به‌غدا گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌یه بۆ ناوچه داگێركراوه كوردستانیه‌كان
مه‌رجی شاندی دانوستانه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم.
جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: “بۆ به‌شداریكردنی كورد و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ، یه‌كێك له مه‌رجانه‌كانی شاندی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا، گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌یه بۆ ناوچه كوردستانییه‌كان، وه‌كو پێش رووداوه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو”.
لەبارەی هه‌ماهه‌نگی نێوان ھێزەكانی ھاوپەیمانان و پێشمەرگە جەبار یاوەر گوتی: “نوێنەری ھاوپەیمانان لە كوردستان ھیچ گۆڕانكارییەكیان بەسەر نەھاتووە و دوو ھەفتە جارێك كۆبوونەوەی ھاوبەش لەنێوانمان ھەیە، ھەروەھا پڕۆگرامی مەشقی پێشمەرگەیان بۆ ئەمساڵ داناوە و سەرقاڵی ئەوەن بەرنامەی ساڵی ٢٠١٩ بۆ مەشق و راھێنانی پێشمەرگە دابنێن و ھاوكارییەكانیشیان بۆ پێشمەرگە بەردەوامە”.
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی : “دەبێ پێش ھەموو شتێك رەوشی ناوچە كوردستانییەكان ئارام بكرێتەوە و وەك پێش ١٦ی ئۆكتۆبەر بۆ ئەو ناوچانە لەلایەن پێشمەرگە و ھێزەكانی عێراق بەھاوبەشی بپارێزرێن”.