بەبەڵگەوە مانگانە 70 ملیار دیار نامێنێت لە پارەی نەوتی سلێمانی
خواكوڕك
غالب محمەد سەرۆكی لێژنەی بازرگان و پێشە سازی و وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەنووسراێكدا كە بۆ جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگا بەرز كرا‌و داوای پێداچوونەوە بە داهاتی فرۆشتنی نەوت لە پارێزگای سلێمانی دەكات.
سەرۆكی لێژەی بازرگانی و پیشەسازی و وزە دەشلێت ئەوە بۆ چەندین جارە لە راگەیاندنەكان دا باس لەوە دەكرێت كە داهاتی ناوەخۆی سلێمانی بۆ هەولێر نانێردرێت، كە داهاتەكەی لەماوەی مانگێكدا زیاتر لە 70 ملیار دینارە جگە لە داهاتی بەرهەمە نەوتیەكان ، نەوت بەرێگەی تەنكەر.
هەروەها ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه مانگانه به به‌هاى زیاتر له 70 ملیار دینار نه‌وت ده‌فرۆشرێت و پاره‌كه‌ش كه‌س نازانێت كێ ده‌یبات و چۆن خه‌رج ده‌كرێت، بۆیه داواى پێكهێنانى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه ده‌كات، هەروەها ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دەكات، كه به‌پێ ماده‌ی بیست و حه‌وته‌م كه له بڕگه‌ی (، دووه‌م ، سێیه‌م ، ) له یاسای ژماره (3) ی ساڵی 2009 ، كه باس له داهاتی ناوخۆی پارێزگا ده‌كات، هه‌ر به پێی ماده‌ی هه‌شته‌م له یاسای ژماره (3) ی سالێ 2009 ئاماژه‌ی پێدراوه، ده‌بێت ئه‌نجومه‌ن پێشكه‌شكردنی راسپارده‌كان بۆ رێكخستنی كاروباری كارگێری و دارای و چاككردنی به‌ڕێوه‌بردنی خزمه‌تگوزاریه و ئاگاداری داهاتی پارێزگا بێت.
سه‌رۆكى لیژنه‌كه كه هاوكات ئه‌ندامى فراكسیۆنى گۆڕانه، له نووسراوه‌كه‌دا، ده‌شڵێت:” ئێمه هه‌تا ئێستا ئاگادار نین ئه‌م پاره‌یه بۆ كۆی ده‌ڕوات، ئه‌گه‌ر ئه‌و داهاتانه نانێردرێت بۆ وه‌زاره‌تی دارایی، كه‌واته له پارێزگای سلێمانییه، ئێمه هه‌تا ئێستا ئاگاداری ئه‌وه نین كه ئه‌م پاره‌یه ده‌رواته خه‌زێنه‌ی یه‌ك و دووی پارێزگای سلێمانی، چۆن و به‌چ ئالیه‌تێك خه‌رجكراوه یان خه‌رجده‌كرێت
له كۆتاییدا داوا ده‌كات، به‌زووترین كات لیژنه‌یه‌ك له ( لیژنه‌ی كارگێری و دارای، لیژنه‌ی بازرگانی و پیشه‌سازی و وزه ) پێك بهێنرێت بۆ به‌دواداچوونی ئه‌م بابه‌ته، چونكه :” وه‌ك ده‌زانین به‌م داهاته ده‌توانین خزمه‌تی زیاترى هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی بكه‌ین كه له م دوو ساڵه‌دا له خراپترین بار و گوزه‌راندا ده‌ژین و خزمه‌تگوزاریه‌كانیش له‌و په‌ڕی خراپیدان”.