ئه‌مریكا ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌یه
كۆشكی سپی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان بۆ كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی نێوان دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكی كۆریای باكوور ئاماده‌ن، كه پێشتر هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون رۆژی 12ی حوزه‌یرانی داهاتوو له وڵاتی سه‌نگاپووره ئه‌نجام بدرێت.
ساره سانده‌رز، گوته‌بێژی كۆشكی سپی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی: “ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه له 12ی حوزه‌یران ئه‌نجام بدرێت ئێمه ئاماده‌ین”.
گوته‌بێژی كۆشكی سپی له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا گوتیشی : “سه‌رۆك پێیوایه ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی ئێستا ئه‌نجام ده‌درێن به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش به‌ڕێوه‌ده‌چن، ئه‌و دیدارانه‌ی ئێستاش هه‌ن ئاماژه‌ن بۆ پێشكه‌وتنی زیاتر”، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ سه‌ردانی شاندێكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كۆریای باكوور، سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه، كه ئامانج لێی رێكخستنی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌یه.
ئێستا میدیاكانی ئه‌مه‌ریكاش باس له سه‌ردانی شاندێكی ولاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن بۆ سه‌نگاپووره، كه بڕیاره كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه له‌و وڵاته ئه‌نجام بدرێت و سه‌ردانی شانده‌كه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كه له واده‌ی دیاریكراوی خۆی، لێكده‌ده‌نه‌وه.