پاش شهش مانگ له رهد كردنهوهی دیدارهكانی بهریتانیهكان، ئهمرۆ سهرۆك بارزانی چاوی پێیان كهوت
دوای شهش مانگ له داواكردنی بهریتانیهكان و رهد كردنهوهی دیداریان لهلایان جهنابی سهرۆك بارزانی ئهمرۆ مالپهری تایبهتی سهرۆك بارزانی رایگهیاند”ڕۆژی چوارشەممە 30ـی 5ـی 2018 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە جۆن ویلكس باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق كرد.
ههر له ههواڵهكهدا هاتووه” لە دیدارەكەدا باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق جەختی لە فراوانتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتەكەی كردووە و هەروەها لەپێناو سەقامگیریی ئەمنی و ڕێگەگرتن لە سەرهەڵدانەوەی تیرۆر داوای كرد كە هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هاوپەیمانان بەردەوام بێت.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق بەر لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و بیروڕا لەبارەی قۆناغی دوای هەڵبژاردنەكان و ئاسۆكانی پێكهێنانی حكوومەت و ڕۆڵی كاریگەری هەرێمی كوردستان لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.
پەیوەست بە پڕۆسەی سیاسیی عێراق لەدوای هەڵبژاردن و دانوستاندنەكانی پێكهێنانی حكوومەت، سەرۆك بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە ئەوەی بەلای هەرێمی كوردستانەوە گرنگە بنەماكانی شەراكەتی ڕاستەقینە لە پڕۆسەی دروستبوونی بڕیار و تەوافوق لە دەستەڵاتی یاسادانان و تەوازون لە كەرتی ئابووری و ئەمنی و سەربازی و سیاسیی وڵات و هەروەها دانانی میكانیزمی كاریگەر بۆ گەرەنتیكردنی ئەو سێ بنەما سەرەكییە لە پڕۆسەی سیاسیی عێراقدا. هەروەها باڵیۆزی بریتانیا لە عێراقیش ئەوەی خستەڕوو كە وڵاتەكەی و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پاڵپشتی ئەوەیە كە دەستوور و دانوستاندن بنەمای پڕۆسەی سیاسیی بە جۆرێك كە سەقامگیریی ئەمنی و ئابووریشی لێ بكەوێتەوە.