عادل نوری: یه‌كێتی ترسی له‌ده‌نگه‌كانی خۆی هه‌یه بۆیه دژی بریاری په‌رله‌مانه
عادل نوری ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له لێدوانێكی دا له‌باره‌ی بریاری په‌رله‌مانی عێراق و ترسی یه‌كێتی له هه‌ژماری ده‌نگ به‌ده‌ست، ده‌لێـ” یه‌كێتی لە دەرەوە قسە دەكەن و نایەنە ناو پەرلەمان ترسیان لە دەنگەكانی خۆیان ھەیە، ھیوادارین دۆستەكانی ئێمە خۆیان نەخەنە ئەو گومانەوە، ده‌شلێـ” بەپێی ئەو پڕۆژەیاسایەی بۆ پێداچوونەوە لە دوو رۆژی رابردوو لە پەرلەمانی عێراق ئامادەكراوە، دەبێ دەنگی ھەموو پارێزگاكانی عێراق بە دەست ھەژماربكرێنەوە”.
ئه‌ندامی كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”لە پەرلەمان پڕۆژەیاسایەك بۆ پێداچوونەوە بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ئامادەکراوە. پڕۆژەیاساکە خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە و بڕیاریشە شەممەی داهاتوو خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت”.
عادل نوری ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات” بەپێی پرۆژەیاساکە دەبێت دەنگدانی تەواوی پارێزگاکانی عێراق بەدەست هەژمار بکرێنەوە و دەنگەكانی دەرەوەی وڵاتیش ھەمووی رەتدەكرێنەوە”.