ماتیس:بە موشەکی ئێرانی لە کەشتیەکی سعودی دراوە

جەیمس ماتیس وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەو کەشتیە نەوتیەی سعودیە کە مانگی ئابی ڕابردوو بە ئامانج کرا لە لایەن حوسیەکانەوە بە موشەکی ئێرانی لێی دراوەو بەڵگەشیان لەبەردەستە”.
 
ماتیس ڕایگەیاند حوسیەکان بونەتە داردەستی ئێران و لەو ڕێگەیەوە دەیانەوێت کۆنترۆڵی ڕێگا ئاویەکان بکەن و ئەوەش ڕێگا پێنەدراوە”.
 
ماتیس داوای لە ئەنجومەنی ئاسایش کرد چیتر بەرامبەر پێشێلکاری و پشتگیریەکانی ئێران لە تیرۆریستان بێدەنگ نەبن”.
Back to top button