نرخی به‌نزین 700 تێپه‌راند

دوایی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌نزین خانه‌كان نرخی به‌نزین رۆژ دوای رۆژ گرانتر ده‌بێت، ئه‌مرۆ نرخی به‌نزین گه‌یشتۆته‌ 750 هه‌زار دینار ئه‌مه‌ش ناره‌زایه‌تی تووندی لێكه‌وتۆته‌وه‌”.

هاوڵاتیه‌كی شاری هه‌ولێر ده‌لێـ” شتێكی سه‌یره‌ بۆته‌ مه‌ته‌ڵ ( له‌ موسڵ 450 دینار لتری له‌ هه‌ولێر 700 دیناره‌) ده‌بێت حكومه‌ت ئه‌و مه‌ته‌ڵه‌مان بۆ شی بكاته‌وه‌”.

هه‌ر له‌ به‌رامبه‌ر گرانی نرخی به‌نزین و كاردانه‌وه‌كانی هاوڵاتیانی، هاوڵاتیه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر ده‌لێـ” باورتان هه‌بێت ئه‌مه‌ چه‌ند بازرگانێكی و به‌رپرسێكی چاوچنۆكی له‌پشته‌و ده‌یانه‌وێت نرخه‌كان له‌سه‌ر هاوڵاتیان دووقات بكه‌نه‌وه‌، مه‌گه‌ر نا له‌ مووسڵ هه‌مان به‌نزین به‌ 450 ده‌فرۆشرێت”.

خاوه‌ن ویستگه‌یه‌كی به‌نزین له‌شاری هه‌ولێر به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، جگه‌ له‌وه‌ی نرخی به‌نزین زیادی كردووه‌، بۆته‌ به‌ 700 دینار، كوالێته‌كه‌ی به‌نزینیش زۆر دابه‌زیوه‌، مه‌كینه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان لێده‌دات، توانای داده‌به‌زێنێت”.

 

 

Back to top button