خواكوڕك پیلانگێریهك دژی كۆتا كورسیه‌كانی كه‌ركووك ئاشكرا ده‌كات
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه” (یونادم یوسف که‌نا و عماد یوخنا) به هاوکاری ئێران و شیعه‌کانی عێراق به نیازن گۆڕانکاری له کورسی پارێزگاکان بکه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دوو رێگایان گرتووه‌ته‌به‌ر، که بریتین له:
یه‌كه‌م: (برهان ا‌لدین اسحاق ابراهیم) کاندیدی ده‌رچووی لیستی بزوتنه‌وه‌ی بابلیۆن دۆسیه‌ی (اجتثاث البعث)ی له‌سه‌ر بووه، به‌ڵام به هه‌وڵی ریان الکلدانی له‌گه‌ڵ حشد الشعبی له کاتی کاندیدکردنی برهان ا‌لدین، ئه‌و دۆسیه‌یه چاره‌سه‌ر کراوه، ئێستا، یونادم یوسف که‌نا به پشتگیری ئێران و شیعه‌کانی عێراق له هه‌وڵی ئه‌وه دایه که ئه‌و دۆسیه‌یه زیندوو بکاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی برهان ا‌لدین اسحاق له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و به‌و پێیه‌ش کورسی به‌غدا بۆ یونادم یوسف که‌نا بمێنێته‌وه و کورسی دهۆک بۆ بزوتنه‌وه‌ی بابلیون بچێت، هه‌ر بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و پلانه‌ش فشاریان له‌سه‌ر ریان الکلدانی دروست کردووه، به‌ڵام ریان الکلدانی ئه‌و فشاره ده‌شارێته‌وه و له دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن وتوویه‌تی ”لوبی ئاشوری له ئه‌مریکا فشارم لێده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی کورسی به‌غدا بدرێته یونادم یوسف کنا”، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا، ئه‌گه‌ر ئه‌و پلانه جێبه‌جێ بکات، له ژێر فشاری ئێران و شیعه‌کانی عێراق دایه، چونکه پێش ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن یونادم یوسف که‌نا له‌گه‌ڵ قاسم سلیمانی فه‌رماندی هێزی قودسی ئێرانی دانیشتبوو، عماد یوخناش له‌گه‌ڵ ابو مهدی المهندس جێگری سه‌رۆکی ده‌سته‌ی حشد الشعبی دانیشتبوو، بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیری زوعا بکه‌ن، تاوه‌کو کاندیدانی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ربکه‌ون.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، ئه‌گه‌ر پلانی یه‌كه‌م سه‌ری نه‌گرت له پلانی دووه‌مدا”زوعا به نیازه به هه‌ر رێگایه‌ک بووه، ژماره‌یه‌ک له ده‌نگه‌کانی المجلس الشعبی الکلدانی السریانی الاشوری بسووتێنێت، که ته‌نها به نزیکه‌ی 1000 هه‌زار ده‌نگ له پێش زوعایه، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته خاوه‌نی ده‌نگی دووه‌می لیسته مه‌سیحییه‌کان، به‌و پێیه‌ش کورسی پارێزگای که‌رکوک که ریحان حنا ایوب له لیستی المجلس الشعبی الکلدانی السریانی الاشوری وه‌ریگرتووه، بۆ عماد یوخنا ده‌چێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سکاڵایان له یونامی تۆمار کردووه که پارتی ئه‌و ده‌نگانه‌ی به ریحان حنا ایوب داوه”.