دوای 40 ڕۆژ له ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی مه‌سعود حه‌یده‌ر دوو نامه‌ی عوسمانی حاجی مه‌حمود ئاشكرا ده‌بێت
خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له رۆژانی ڕابردوودا مه‌سعود حهيدهرپهرلهمانتارله فراكسيۆنى گۆڕان و بزوتنه‌وه‌كه دوورخسته‌وه ، به‌پێى دوو نامه له‌سه‌ر داواكارى و ڕاسپارده‌ى عوسمانی حاجی مەحمود، ئه‌و بڕياره دراوه ئه‌مه له‌كاتێكدایه كێشه‌و ململانێی توندی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی له نێوان (عوسمانی حاجی مه‌حمود و مه‌سعود حه‌یده‌ر)دا هه‌یه .
بەپێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه ده‌ستی “خواكوڕك” كه‌وتووه “عوسمانی حاجی مەحمود ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی لە دوو نامەی فەرمی و لەدووكاتی جیاوازدا داوای لە بزوتنەوەی گۆڕان كردوەكه لێكۆڵینەوە لە مەسعود حەیدەر بكەن دەربارەی ئەو هەڵسوكەوتانەی كە پێچەوانەی پرەنسیپەكانی بزوتنەوەكە ئەنجامی داوە”..
ڕۆژی ٦ی٣ی٢٠١٨ هەردوو لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان و عێراق كۆبوونەته‌وه له هه‌ولێرو به‌ر له ده‌ستپێكردنی كۆبونه‌وه‌كه بە ئەندامانی فراكسیونەكانی گۆڕانی لە لیژنەی دارایی گوتراوه كە بەشداری ئەو كۆبونەوەیە نەبن. بەڵام پەرلەمانتار مەسعود حەیدەر كە ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقە پابەند نەبووە بە بڕیاری بزوتنەوەی گۆران و به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه‌ی كردووه.
بۆئه‌و مه‌به‌سته لای خۆیه‌وه عوسمانی حاجی مەحمود بە نامەیەكی فەرمی وەك ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندن لە ڕۆژی ٧ی٣ی ٢٠١٨ داوای كرد ئاراسته‌ی ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆران كردووه كە لێكۆڵینەوەی لەگەڵ (مه‌سعود حه‌یده‌ر) بكرێت ئەگەر پاساوەكانی بۆبەشداریكردنی كۆبوونەوەكە جێگەی بڕوای بزوتنەوەكە نەبوون ئەوا تا ڕادەی دەركردن لە بزوتنەوەكە لێپرسینەوەی لەگەڵ بكرێت و سزابدرێت”.
له نامه‌یه‌كی تری (عوسمانی حاجی مه‌حمود) ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌راندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆران لەسەر هەمان به‌شداریكردن یان نه‌كردن له كۆبونه‌وه‌كاندا، كاتێك مەسعود حەیدەر پابەندی بڕیاری بزوتنه‌وه‌كه نه‌بووه‌و بەبەشداری لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ بڕیاردان لە ئەنجامی ساختەكاری ھەڵبژاردنەكانی ١٢ ئایار لە ڕۆژانی ٢٤ و ٢٦ /٥ /٢٠١٨ ئەنجامدرا كردووه.
بۆجاری دووەم عوسمانی حاجی مه‌حمود ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌راندن بە نامەیەكی ترلە ڕۆژی ٢٨ / ٥ / ٢٠١٨ داوای لە (عومه‌ری سه‌ید عه‌لی) ڕێكخەری گشتی و جڤاتی نیشتیمانی كردووه و كە پەرلەمانتار مەسعود حەیدەر سزا بدرێت و لەبزووتنەوەی گۆران دوربخرێتەوە لە بەر ئەوه‌ی پێچەوانەی بڕیار و هەڵوێستی بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاری داوه . دواتر شەوی ٢٨ لەسەر ٢٩جڤاتی نیشتیمانی و ئەندامانی خانەی راپەراندن بە فەرمی پەرلەمانتار مەسعود حەیدەری لە ڕیزەكانی بزوتنەوەكە دورده‌خه‌نه‌وه.
به‌ڵام لای خۆیه‌وه مەسعود حەیدەرپهرلهمانتاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە ڕونكردنەوەیەكدا ڕایگەیاند:” پێش ٤٠ ڕۆژ لەو بڕیارە دەستی لەكاركێشاوەتەوە بەڵام لەلایەن بزوتنەوەكەوە پەسەند نەكراوە”.