راوێژكارێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق نهێنیه‌ك له‌باره‌ی سه‌رۆك بارزانی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرا ده‌كات
راوێژكارێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق نهێنیه‌ك له‌باره‌ی سه‌رۆك بارزانی و كۆمه‌ڵگه‌ی نوێده‌وڵه‌تی ئاشكرا ده‌كات، له دیمانه‌یه‌كی دا ده‌لێـ” لە لای وڵاتان و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی وەكوو مەرجەعێكی كورد سەیری كاك مەسعود بارزانی دەكەن و ده‌شلێـ” بارزانی پێگه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌بێ گه‌رانه‌وه بۆ به‌رێز مه‌سعود بارزانی، یه‌ك هه‌نگاو نانێت له عێراق، به‌تایبه‌ت ئه‌مریكیه‌كان و ئه‌وروپیه‌كان”.
د.سەلوان شنگالی، راوێژكار لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق كە پێشووتر جێگری نوێنەری عێراق بووە لە نەتەوە یەكگرتووەكان، هه‌ر له دیمانه‌كه‌ی دا له‌باره‌ی ریفراندۆم و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش ده‌لێـ”ئەوەی كە ئێستا هەیە و گرنگە ئەوەیە، كورد بە یەك تیم لە گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكوومەتدا بەشداری بكەن، هەروەها بەو یەك تیمییە دەتوانن سوود لە ریفراندۆم وەربگرن، بەڵام باوەڕ ناكەم كورد بەو شێوە بڕۆنە گفتوگۆكان، كە ئەگەر خواستەكانیان جێبەجێ نەكرێت وەرەقەی ریفراندۆم بەكار بهێنن، ده‌شلێـ”دوای ریفراندۆم پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بەرەو ئاستێكی خراپ رۆیشت، بەڵام ئەو قۆناخە ناخۆشە دوای بەشداریكردنی كورد لە هەڵبژاردنەكاندا تێپەڕی، ئێستاش لە بەغدا كاردانەوەی خراپ بەتایبەت لە لایەن شیعەدا بەرامبەر بە كورد هەیە، بەڵام كورد وەكوو كوتلە و ژمارەیەكی قورس لە هاوكێشەی سیاسیی عێراق و پێكهێنانی حكوومەتی عێراقدا دەمێنێتەوە”.
هه‌روه‌ها شنگالی ده‌شلێـ”ئەگەر هاتوو لایەنی كوردی جێبەجێكردنی مافەكانی لە دەستووردا كردە مەرجێك بۆ بەشداری لە حكوومەتی داهاتووی عێراقدا، مومكینە جۆرێك لە گەرەنتی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە یان ئەمەریكاوە هەبێت و فشار لەسەر عێراق بكات بۆ جێبەجێكردنی دەستوور و ده‌شلێـ”ئەگەر پشكی كورد لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق وەكوو پێویست نەبووبێت، ئەوە بەشێكی پەیوەندیی بە كەموكوڕیی لایەنی كوردییەوە هەبووە، گوتیشی: “وەزارەتی دەرەوە زۆر گرنگ بوو بۆ كورد، بۆ نموونە ئەگەر كوردێك ئیدارەی وەزارەتی دەرەوەی لەژێر دەست بوایە لە قەیرانی ریفراندۆم لەگەڵ كۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئەنجامەكە وا خراپ نەدەبوو”.
هه‌روها د. سه‌لوان شنگالی ده‌شلێـ”پێشبینیی ئەوە دەكەم كورد لە حكوومەتی داهاتووی عێراق كورد پۆستی وەزارەتی دەرەوە وەربگرێتەوە، چونكە كورد لەپاڵ پۆستێكی سەرۆكایەتی بۆی هەیە پۆستێكی سیادیش وەربگرێت