زیانەکانی جگەرە کێشان بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی بەرۆژوو دەبن چیە؟

ئاشکرایە کە جگەرەکێشان بەشێوەیەکی گشتی زیانی ھەیە لەرووی تەندروستییەوە، بەڵام لە مانگی رەمەزاندا کاریگەرییەکانی زیاتر دەردەکەوێت.
 
بەگوێرەی ھەواڵێکی پێگەی rotana زیانەکانی جگەرەکێشان لە مانگی رەمەزاندا بریتیە لە:
 
١-تەنگەنەفەس دەکات و لەش ژەھراوی دەکات، بەتایبەت جگەر، ئەمەش دەبێتەھۆی ئەوەی ھەست بە ماندووبوون و شەکەتییەکی زۆر بکەیت.
 
٢-ئەگەری تووشبوونت بە شێرپەنجە و نەخۆشیەکانی دڵ زیاتر دەبێت، بەتایبەت شێرپەنجەی سییەکان.
 
٣-ھەستی بۆنکردن و چێژبینینت کەم دەکاتەوە، ھاوکات کاریگەری سلبی لەسەر پێکھاتە خۆراکییە بەسوودەکان ھەیە و رێگا نادات لەش سوودی لێ ببینێت.
 
٤-پەستانی خوێن بەرز دەکاتەوە و خوێنبەرەکان دەگیرێت، ئەمەش ھۆکاری سەرەکی مردنی لەناکاوە.
Back to top button