شه‌وانى ڕه‌مه‌زان نابێت چا زۆر بخورێته‌وه‌

پێویسته‌ ڕۆژووگران دواى شكاندنى ڕۆژووه‌كانیان هه‌تا كاتى پارشێوان زۆر چا و قاوه‌ و به‌رهه‌مه‌ نیسكافه‌ییه‌كان نه‌خۆنه‌وه‌ ، چونكه‌ زیانى ته‌ندروستى هه‌یه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر خواردنى چا ده‌بێته‌ هۆى دابه‌زینى خوێن و خه‌وزڕاندن و دروست بوونى ئازار له‌ گه‌ده‌دا .
 
هه‌ربۆیه‌ ته‌نها له‌ كوپێك چا زیاتر مه‌خۆره‌وه‌ ، باشتروایه‌ دواى ڕۆژووشكاندن تا ژه‌مى پارشێوو ئاو و شه‌ربه‌ت زۆر بخورێته‌وه‌ ، تا له‌شت دوور كه‌وێته‌وه‌ له‌ ووشك بوونه‌وه‌ .
 
به‌گشتى ڕۆژووگران به‌هۆى دابه‌زینى ڕێژه‌یى شه‌كرى خوێنیان شه‌وانه‌ پێویستییان به‌ خواردنه‌وه‌ى شیرین هه‌یه‌ وكو شیر مۆز چونكه‌ ووزه‌ و چالاكى ده‌به‌خشێته‌وه‌ له‌ش.
 
به‌ڵام ئه‌گه‌ر دواى ڕۆژووشكاندن ژه‌مى قورست خوارد ، ئه‌وا تا توشى ئازارى ڕیخۆڵه‌ و به‌دهه‌رسى نه‌بیته‌وه‌ ، ده‌توانى كوپێكى بچووك شه‌ربه‌تى زه‌نجه‌فیل بخۆیته‌وه‌ .
 
له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌.
Back to top button