به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌ كاره‌كه‌ی لادرا

به‌ فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له‌(پشكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی) له‌پۆسته‌كه‌ی دوورده‌خرێته‌وه‌و كه‌سێكی تر له‌ شوێنه‌كه‌ی داده‌نرێت.

به‌گوێره‌ی نوسراوێكی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست “خواكوڕك” كه‌وتووه‌ به‌ فه‌رمان و واژۆی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌ ٢٧ی ٥ی ٢٠١٨، ده‌رچووه‌، بڕیاردرا به‌ لابردنی د. خاڵس ئه‌حمه‌د له‌ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو.

له‌ به‌شێكی تری فه‌رمانه‌كه‌یدا سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیاریشیداوه‌ ئه‌و پۆسته‌ له‌لایه‌ن غازی فائق حاجی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پلاندانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ببرێت.

د. خاڵس ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری له‌كارلادراو ڕایگه‌یاند:” دوای سێ ساڵ و شه‌ش مانگ له‌پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان، كه‌ پشكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بوو، كاتژمێر ١:30 خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی ٢٩ی ٥ی٢٠١٨، وێنه‌یه‌ك له‌نوسراوی لادانم كه‌ واژۆی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ره‌، گه‌یشته‌ وه‌زاره‌ت”.

 

Back to top button