سەركۆماری عێراق: بڕیارەكانی پەرلەمان پێچەوانەی دەستوور و یاسای كۆمسیۆنن
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ په‌رله‌مانی عێراق له باره‌ی ئه‌نجام ئاكامه‌كانی هه‌لبژاردنی 12ی ئایایر له عێراق كۆبوویه‌وه, چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد, له‌به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كانی په‌رله‌مان, سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به نوسراوێك كۆمسیۆن ئاگادار ده‌كاته‌وه بڕیارەكانی پەرلەمانی ماوەبەسەرچووی عێراق پێچەوانەی دەستوور و یاسای كۆمسیۆنن، دادگای فیدراڵییش بۆ دەربڕینی ڕا لەمبارەیەوە ئاگەدار كراوەتەوە.
نووسراوەكە ئەمڕۆ چوارشەممە بەناونیشیانی بڕیاری ئەنجوومەنی نوێنەران و بەئیمزای نزار محەمەد سەعید بەڕێوەبەری نووسینگەی سەركۆماری عێراق رەوانەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق كراوە
سەرۆكایەتی كۆمار ئاماژەی بەوە داوە كە بڕیارەكانی پەرلەمان بەهەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكانی چەند پارێزگایەك و دووبارە ژماردنەوەی دەنگەكانی چەند بنكەیەكی دەنگدان، لەگەڵ دەستووری عێراق و یاسای كۆمسیۆن نایەتەوە.
جێی باسە پەرلەمانی عێراق جگە لەوەی بڕیاری داوە دەنگەكانی دەرەوە و ئاوارەكانی چوار پارێزگا هەڵوەشێنێتەوە.