ئەمریكا و توركیا لەسەر كشانەوەی یەپەگە لە منبج ڕێكەوتن
دوای سهردانێی شاندێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا بۆ توركیا, ئەمڕۆ چوارشەممە میدیاكانی توركیا بڵاویان كردەوە ئه‌مریكا و توركیا رێكه‌وتنیان كردووه بۆ كشانه‌وه‌ی یه‌په‌گه له منبج، هەفتەی داهاتووش كۆبوونەوەی هەردوو وەزیری دەرەوەی توركیا و ئەمریكا لەمبارەیەوە ئەنجام دەدرێت.
چاوەڕوان دەكرێ رێكه‌وتنه‌كه به‌كۆبوونه‌وه‌ی مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا له چواری حوزه‌یراندا له واشنتۆن رابگه‌یه‌ندرێت.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ره‌نگه هه‌ندێک ورده‌كاری له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی واشنتۆن بگۆڕدرێ، به‌ڵام هێڵه سه‌ره‌كییه‌كان ده‌پارێزرێن كه له كۆبوونه‌وه تهكنیهكاندا رێككه‌وتنیان لەبارەوە کراوە.
به‌و پێیه‌ش ئه‌گه‌ر له چواری حوزه‌یراندا دوایین ئیمزا له‌باره‌ی رێككه‌وتنه‌كه بكرێت، ئه‌وا له ماوه‌ی 30 رۆژی یه‌كه‌مدا چه‌كدارانی یه‌په‌گه منبج بەجێ دێڵن.
له‌م نێوه‌نده‌دا به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ئاژانسی هەواڵی (ئانادۆڵو)ی نیمچە فەرمی توركیا له سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كانی توركیا وه‌ریگرتووه، سهركردهکانی یه‌په‌گه لە ئێستەوە ده‌ستیان كردووە به‌جێهێشتنی منبج و روویان له شارۆچكه‌ی كۆبانێ له سنووری توركیا و رۆژهه‌ڵاتی فورات كردووە و له‌وێشه‌وه ده‌چنه عه‌ین عیسا. به‌ڵام هێشتا یەپەگە ده‌ستی به ئاماده‌كاری كشانه‌وه‌ی یه‌كجارەکی نه‌كردووه.
له قۆناخی دووه‌می رێككه‌وتنی منبجدا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یه‌كه سه‌ربازی و هه‌واڵگرییه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا ماوه‌ی 45 رۆژ دوای چواری حوزه‌یران له شارۆچكه‌كه‌دا لێكۆڵینه‌وه‌ی هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن.
ورده‌كاریی میكانیزمی چاودێریكردنه‌كه، به‌پێی پێویستیه‌كان سه‌رله‌نوێ داده‌ڕێژرێته‌وه.
له قۆناخی سێیه‌میشدا له ماوه‌ی 60 رۆژی دوای چواری حوزه‌یراندا، ئەنجوومەنێکی خۆجێی بۆ منبج داده‌مه‌زرێنرێ له پێكهاته خۆجێییه‌كان.
ئه‌نجوومه‌نی خۆجێیی و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی كه ئاسایشی شارۆچكه‌كه ده‌پارێزن، به‌گوێره‌ی رێژه‌ی پێكهاته ئیتنیكییهكانی دانیشتوانی شارۆچكه‌كه داده‌مه‌زرێنرێت.
دوایین ره‌شنووسی رێككه‌وتنه‌كه، هه‌فته‌ی داهاتوو له واشنتۆن له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیراندا تاوتوێ ده‌كرێت.