بزووتنەوەی گۆڕان سەربازگەیەک لە گردی زەرگەتە دادەمەزرێنێت

دوای ئهوهی بزووتنهوهی گۆڕان له زاری چهند بهر پرسێكی رایگهیاند كه له ههوڵی پێكهێنانی هێزێكی چهكدارن, له ئێیستادا له نێو گردی زهرگهته ئامادهكاری بۆ دروستكردنی سهربازگهیهك دهكرێت, بهر پرسێكیش دهلێت:” بڕیاریاندانەوە ”خۆمان ڕێک بخەینەوە“ و سەنگەرەکانیان توندوتۆڵ بکەن.
عەمید بەمۆ عومەر، بەرپرسی ھۆبەی پارێزگاریی بزووتنەوەی گۆڕان، ڕایگەیاند: ”چەند جارێک داوای ئەوەمان لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کردووە، ژمارەی پاسەوانەکانمان بۆ زیاد بکات، بەڵام بەھۆکاری ئەوەی دامەزراندن وەستاوە، پاسەوانەکانمان ھیچی زیادی نەکردووە“.
ئەو بەرپرسەی ھۆبەی پارێزگاریی گۆڕان، ئەوەشی خستە ڕوو کە ئەوان بڕیاریان داوە، خۆیان ڕێک بخەنەوە، ھەرچەندە پێشتر ئەو کارەیان کردووە، بەڵام ”ئەمجارە سەنگەرەکانمان توندوتۆڵ دەکەین، بۆ ئەوەی بتوانین پارێزگاری لە مەکۆی سەرەکیی بزووتنەوەی گۆڕان بکەین“.
ئاشکراشی کرد، کە مەکۆی سەرەکیی بزووتنەوەی گۆڕان، گۆڕی نەوشیروان مستەفا و سەرکردایەتیی گۆڕانی لێیە، بۆیە ”پێویستە لە ھەموو حاڵەتێکدا حکوومەت پارێزگاری لێ بکات، بەڵام ئەگەر پارێزگاری لێ نەکات، ئەوکاتە گۆڕان بە ھەموو شێوەیەک مافی ھەموو بەرگرییەکی ھەیە“.
دوای ئەوەی لە رۆژی ١٢\٥\٢٠١٨ و پاش ئاشکرا کردنی دەرئەنجامە سەرەتاییەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، گۆڕان ناڕەزایی دەربڕی، بەوەی ساختەکاری لە دەنگەکانیان لە سلێمانیدا کراوە، ھێزێکی سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھێرشی کردە سەر گردی زەرگەتە. دوای ئەو ھێرشە، سەرکردە سەربازییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان، داوایان لە خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەکەیان کردووە، بەزوویی بڕیاری دروستکردنی ھێزێکی چەکدار دەربکەن.