وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا: لە دوای منبج نۆرەی رەقە و كۆبانێ دێت
دوای ئه‌وه‌ی میدیاكانی توركیا رایانگه‌یاند ئه‌مریكاو توركیا رێككه‌وتوون له باره‌ی كشانه‌وه‌ی یه‌په‌گه له‌مه‌نبج, مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگەیاند هه‌نگاوی به‌رجه‌سته ئه‌وه‌یه یه‌په‌گه لە منبج ده‌رده‌كرێت، دوای ئەوەی دەچینە رەقە و كۆبانێش.
ئەمڕۆ چوارشەممە چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دوای ئەو رێكه‌وتنەی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا لەبارەی منبج ئه‌نجامیان داوه، بڕیاری ده‌ركردنی یه‌په‌گه‌یان له منبج داوه. گوتیشی “هه‌نگاوی به‌رجه‌سته ئه‌وه‌یه یه‌په‌گه لێره ده‌رده‌كرێت. لێره‌دا چاودێری كشانه‌وه‌ی یه‌په‌گه ده‌كه‌ین له منبج”.
چاوش‌ئۆغڵو گوتیشی “كاتێک یه‌په‌گه كشایه‌وه، توركیا كۆنترۆڵی پێویست له ناوچه‌كه ئه‌نجام ده‌دات و دوای ئه‌وه‌ی به‌سه‌ركه‌وتوویی مۆدێلی منبج جێبه‌جێ كرا، سه‌قامگیری له باكووری سووریا فه‌راهه‌م بوو، ئه‌و هه‌نگاوانه ده‌گیرێنه‌به‌ر و منبج ده‌بێته مۆدێلێك بۆ دواتر ده‌چینه شارێكی تر، بۆ ره‌قه، به‌هه‌مان شێوه كۆبانێ. ئاساییه ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كورد بێت، ده‌سه‌ڵاته‌كه‌شی كوردبێت، په‌كه‌كه كورده‌كانیشی نه‌فی كردووه، پێویسته ئه‌و كوردانه بگه‌ڕێنه‌وه”.
چاوش‌ئۆغڵو ئەوەشی راگه‌یاند كە ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت قه‌ندیل و یه‌په‌گه له‌یه‌كتر جیابكاته‌وه و گوتی “ئه‌مریكا چ كارێك له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌وه‌نده‌ی من لێی تێبگه‌م، ده‌یه‌وێت ئه‌وانه‌ی سه‌ر به قه‌ندیل و په‌كه‌كه‌ن، له‌وێ ده‌ربكات. ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی نێوان قه‌ندیل و یه‌په‌گه بپچڕێنێت. یه‌په‌گه جیاده‌بێته‌وه و بۆ كوێ ده‌چێت؟ ده‌چێت بۆ بیابانه‌كان؟ ده‌توانن چه‌ك به چه‌ندیان دابنێن و بیانگێڕنه‌وه بۆ ژیانی ئاسایی؟ ورده‌كاری ئه‌مانه گرنگن. یه‌كه هه‌واڵگری و سه‌ربازییه‌كان تاوتوێی ئه‌مه ده‌كه‌ن.