داعش به‌رپرسیارێتیی خۆی له هێرشه‌كه‌ی به‌لجیكا راگه‌یاند
دوای ئه‌وه‌ی هێڕشێكی تیرۆریستی له به‌لجیكا بووه هۆی كوژرانی هاوڵاتیه‌ك و بریندار بوونی دوو كه‌سی دیكه, رێكخراوی داعش رایگه‌یاند كه به‌رپرسیارێتیی ئه‌و هێرشه ده‌گرێته ئه‌ستۆ كه له به‌لجیكا ئه‌نجامدرا.
كه‌ناڵی عهرهبهییه له هه‌واڵێكی به‌په‌له‌دا بڵاویكرده‌وه رێكخراوی داعش بهپرسیارێتیی ئه‌و هێرشه‌ی له ئه‌ستۆ گرتووه كه رۆژی سێشه‌ممه 29ی ئایاری 2018 له به‌لجیكا ئه‌نجامدرا و تیایدا دوو خانمه پۆلیس و گه‌نجێك و هێرشبه‌ره‌كه كوژران.
رۆژی سێشه‌ممه رۆژنامه‌ی لوسوار-ی بهلیجكی بڵاویكرده‌وه كه روداوه‌كه له شه‌قامی ئۆگستان-ی ناوه‌ڕاستی شاری لییگ-ی خۆرئاوای بهلیجكا رودیداوه و هێرشبه‌ره‌كه له نزیك كافێیهكی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه گومانی لێكراوه، ئه‌ویش ده‌ستیكردوه به ته‌قه و دوو خانمه پۆلیس و گه‌نجێكی كوشتوه كه به رێكه‌وت له شوێنی روداوه‌كه بووه.
به‌وته‌ی پۆلیسی به‌لجیكا، دواتر هێرشبه‌ره‌كه خۆی كرده‌وه به خوێندنگه‌یه‌كی دواناوه‌ندیدا و خانمێكی خوێندنگه‌كه‌ی وه‌ك بارمته گرتووه، دواجار پۆلیس ته‌قه‌ی له هێرشبه‌ره‌كه كردوه و كوشتویه‌تی.
شایه‌تحاڵه‌كانی نزیك روداوه‌كه وتویانه كه هێرشبه‌ره‌كه به‌مدواییه له زیندان ئازادكراوه و له‌كاتی ته‌قه‌كردندا “الله اكبر”ی كردوه، دواتریش ده‌ركه‌وتووه كه به ره‌گه‌ز به‌لجیكییه‌وه و ناوی بنیامین هارمان-ه و ته‌مه‌نی 36 ساڵه.
هاوكات داواكاری گشتیی شاری لییگ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژژنامه‌وانیدا روداوهیكهی به تیرۆرستی له‌قه‌ڵه‌مداوه.