ڕۆژنامهنووسه روسییهكه نهكوژاروه و پیلانهكهی دهزگای ههواڵگری ڕوسیا پوچهڵ كرایهوه
دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا پـیلانێکی دەزگای هەواڵگری ڕووسیا پوچەڵ دهکەنەوە کە بۆ کوشتنی ئارکادی بابچێنکۆ ڕۆژنامەوانی ڕووسی داڕێژرابوو.
ڤاسیل گریتساک سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ئۆکرانیا ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی5ی2018 لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەو کەسەمان دەسـتگیرکردووە کە بە نیازبووە پلانەکەی دەزگای هەواڵگری ڕووسیا جێبەجێ بکات بۆ کوشتنی ڕۆژنامەوان ئارکادی بابچێنکۆ،ئهوكهسه 40 هەزار دۆلاری وەرگرتبوو بۆ ئەنجامدانی تاوانەکە.
لای خۆشیهوه ئاركهدی بابچینكۆ گوتی ” بە ڕاستی سوپاسی دەزگای ئاسایشی ئۆکرانیا دەکەن کە ژیانمی ڕزگارکرد. داوای لێبوردنیش لە هاوسەرەکەم دەکەم بۆ ئەو دۆزخەی بە درێژایی ئەم دوو ڕۆژە بینی.”
جێی ئاماژەیە دوێنێ سێشەممە 29ی5ی2018 ئاژانسی ههواڵی ڕۆیتهرز لهزاری کاربەدەستانی ئۆکرانیا ههواڵی كوشتنی (ئاركهدی بابچینكۆ) ڕۆژنامەوانی نەیاری کرملین لە ماڵەکەی تەقەی لێکراوە و لەو ئەمبوڵانسە گیانی لەدەستداوە کە بەرەو نەخۆشخانەی بردبوو.
ئارکادی تەمەن 41ساڵ پـێشتر سەرباز بووە و پاشان بووە بە ڕۆژنامەوانی جەنگ و ناسراوە بەوەی ڕەخنەگرێکی گەورەیە لە سیاسەتەکانی حکومەتی وڵاتەکەی، لە مانگی دووی ساڵی 2017 وە ڕووسیای جێهێشت پاش ئەوەی هەڕەشەی کوشتنی لێکرا لەسەر پـۆستێکی لە فەیسبوک.