وهزارهتی دهرهوهی ئهمریكا ڕاپۆرتی ساڵانهی ئازادی ئاینی له جیهاندا بڵاوكردهوه

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕاپـۆرتی ساڵانەی خۆی لە بارەی ئازادی ئاینی بڵاوکردەوە و تیایدا بە ڕاشکاوانە باس لە ئاست و ڕەوشی ئازادی ئاینی لە ماوەی ساڵی ڕابردوو لە وڵاتانی جیهان دەکات.
ئهمڕۆ چوار شهمه 30ی5ی2018 بە ئامادەبوونی مایک پەمپـێۆ وەزیری دەرەوەی ئهمریكا و سام بڕاونباگ باڵیۆزی ئەمەریکا ڕاپۆرتی خۆی بۆ ئازادی ئاینی نێودەوڵەتی بڵاوکردەوە.
مایک پەمپـێۆ وەزیری دەرەوەی ئهمریكا بەم بۆنەیە وتارێکی پـێشکەش کرد و تیایدا ڕایگهیاند:” شانازیـیەکی گەورەیە بۆ من کە ئەمڕۆ بەشداری لەم بۆنەیە دەكهم و ئەم ڕاپـۆرتە دهخوێنمهوه و ئازادی ئاینی لە ناو خوێنی ئەمەریکایـیەکاندایە وە ئەمە مافێکە نەک تەنیا بۆخۆمان دەوێت بەڵکو بۆ هەموو تاکێک لەسەر ئاستی جیهاندا،سەرۆک ترامپ لەگەڵ ئەوانەدایە کە تامەزرۆی ئازادی ئاینین “.
پاشان باڵیۆزی ئهمریكا سام بڕاونباگ ئەویش وتارێکی پـێشکەش کرد و تیایدا سوپاسی مایک پەمپـێۆ و سەرۆک ترامپ و مایک پـێنسی کرد بۆ ئەو هەوڵانەی بۆ ئازادی ئاینی دەیدەن.
باڵیۆزی ئهمریكا سام بڕاونباگ گووتی:”ئامانجی ئەمەریکا پاراستنی مافی ئازادی ئاینیـیە بۆ هەموو کەسێک، بە موسڵمان و بوذی و فالۆن گۆنگ و کرستیانەکان لە چین. ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترامپ لەگەڵ ئازادی ئاینی دوو ئامانجی سەرەکیشی هەیە، ئەویش گەشەی ئابوری و دانانی سنوورێک بۆ تێرۆرزم”.
لە بارەی چەند وڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست:
عێراق
هەرچەندە دەستوری عێراق مافی ئازادی ئاینی بۆ موسڵمان و کرستیان ئێزیدی و سابئە مەندایـیەکان دەستەبەردەکات، بەڵام ئەم مافە بۆ پەیڕەوانی ئاینەکانی دیکە و بێ بڕوایان دابین ناکات. هەروەها یاساکانی عێراق ڕێگە بە پەیڕەوکردنی ئاینی بەهائی و ئاینزایی وەهابی نادات. پاشان دەڵێت ڕاپـۆرت هەن باس لەوە دەکەن هێزەکانی حکومەتی عێراق و میلیشیا شیعەکانی حەشدی شەعبی بە ناوی جێبەجێکردنی یاسای دژە تێرۆر خەڵکی سووننەیان کردووەتە ئامانج.
هەروەها ڕاپـۆرتەکە ئاماژە بۆ تاوانە گەورەکانی داعش بەرامبەر ئێزیدیـیەکان دەکات و دەڵێت هێشتا چارەنووسی بە هەزاران ئێزیدی دیار نیـیە کە بە دەستی چەکدارانی داعش ڕفێندراون.
ئێران
دەستوری ئێران دەڵێت ئاینزای دوازدە ئیمام (جەعفەری) ئاینی فەرمی وڵاتەکەیە و دەبێت هەموو یاساکانی ئەو وڵاتە لەسەر پـێوانەکانی ئەو ئاینزایـیە دابڕێژرێن. هەر کەسێکیش هەوڵی گوڕینی ئاینی موسڵمانێک بدات ئەوا سزاکەی لەسێدارەدانە.
دەشڵێت بەپـێی چەندان سەرچاوە، موسڵمانانی ناشیعە و پەیڕەوانی ئاینەکانی دیکە بە تایبەتی بەهائیـیەکان بە خراپی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و بەردەوام شوێنە پـیرۆزەکانیان و گۆڕستانەکانیان دووچاری تێکدان دەبنەوە.
سعودیە
حکومەتی ئەو وڵاتە هێشتا ڕێگە لە پەیڕەوانی ئاینەکانی دیکە نادات بە ئاشکرایانە نوێژ و نزا و مەراسیمی ئاینەکانی خۆیان بکەن و هەر کەسێک سەرپـێچی بکات ئەوا دەسـتگیردەکرێت و ئەوەشی خەڵکی وڵاتەکە نەبێت دەردەکرێت.