پەكەكە 19 سه‌ربازی توركمان له‌ ناوچه‌ی برادۆست گوشتووه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ سنوری برادۆست سوپای توركیا چه‌ند كیلۆمه‌ترێك هاتۆته‌ نێو خاكی باشوری كوردستان له‌ ئێستادا ناوه‌ناوه‌ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ له‌ نێوان چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ و سوپای توركیا رووده‌دات, ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە هێزەكانی پاراستنی گەل (باڵی سەربازیی پەكەكە) كوشتنی 19 سەربازی توركیایان لە ناوچەی برادۆست لەسەر سنووری هەرێمی كوردستان و توركیا راگەیاند.

پەكەكە سەرباری كوشتنی 19 سەرباز، برینداركردنی ژمارەیەكی تریشی راگەیاند.

ڕێڤان وڵات بەرپرسی راگەیاندن و بڵاوكردنەوەی هێزەكانی پاراستنی گەل لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد لە دوێنێ ئێوارەوە هێزەكانیان لە گردی لێلكانی ناوچەی برادۆست ڕووبەڕووی هێزێكی سوپای توركیا بوونەتەوە.

گوتیشی لە دوای كوژرانی سەربازانی توركیا، فڕۆكەكانی ئەم وڵاتە بەخەستی بۆردوومانی ناوچەكەیان كردووە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی لە ڕیزەكانی هێزەكانی پاراستنی گەل نەكەوتەوە.

Back to top button