بایكۆتی شه‌ش لایه‌نه ناڕازییه‌كه‌ی هه‌رێم كورسییه‌كانیان ده‌داته لیسته براوه‌كان
له ئه‌گه‌ری نه‌چوونیان بۆ به‌غدا، کورسیی لایه‌نه ناڕازییه‌کانی هه‌رێم که شه‌ش هێزن و 12 کورسیی په‌رله‌مانی عێراقیان هه‌یه، له ده‌ستی ده‌ده‌ن و کورسییه‌کانیشیان به‌سه‌ر براوه‌ی هه‌ر پارێزگایه‌کدا دابه‌ش ده‌کرێته‌وه.
هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له 12ی پێنج ئه‌نجام درا ،هه‌ریه‌که له هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، حزبی شیووعی، بزووتنه‌وه، کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتووی ئیسلامی که 12 کورسیی په‌رله‌مانی عێراقیان به ده‌ست هێناوه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌که‌یان ڕه‌ت کرده‌وه‌و داوای دوباره ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌نه‌وه.
حاکم شێخ له‌تیف، پسپۆڕی بواری ده‌ستووری،ڕاگه‌یاند:” ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی هه‌رێم بایکۆتی به‌غدا بکه‌ن ده‌بێت شوێنه‌کانیان پڕ بکرێته‌وه”.
حاکم شێخ له‌تیف گوتیشی: ״سه‌ره‌تا ئه‌گه‌ر کاندیده ده‌رچووه‌کان نه‌چوون هه‌وڵ ده‌درێت به کاندیدی هه‌مان حزب پڕ بکرێنه‌وه، دواتر ئه‌گه‌ر نه‌کرا ئه‌وا له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاکان کورسییه‌کانیان به‌سه‌ر براوه‌ی پارێزگاکاندا دابه‌ش ده‌کرێن.״
له مادده‌ی 49ی ده‌ستووری عێراقیدا هاتووه، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له ژماره‌یه‌ک ئه‌ندام پێک دێت و هه‌ر 100 هه‌زار که‌س کورسییه‌ک نوێنه‌رایه‌تیی ده‌کات. هاوکات به پێی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق، ژماره 45ی ساڵی 2013ی هه‌موارکراو نابێت 329 کورسییه‌که‌ی په‌رله‌مانی عێراق به چۆڵی بمێننه‌وه.
کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ئه‌نجامه کۆتاییه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌سه‌ند کردووه و دادگای فیدڕاڵیی عێراقیش داوای لایه‌نه‌کانی بۆ دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ڕه‌ت کردووه‌ته‌وه.