موقته‌دا سه‌در سه‌ردانی ئه‌م وڵاته‌ی كرد, بزانه بۆچی بووه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2017/12/1-124.jpg)
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند كه ناوبراو به بانگهێشتێكی ره‌سمی به‌ره‌و وڵاتی كوه‌یت به‌ڕێكه‌وت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له راگه‌یه‌ندراوێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی: “ئه‌مڕۆ 13ی ره‌مه‌زان موقته‌دا سه‌در به‌ره‌و ده‌وڵه‌تی كوه‌یتی برا به‌ڕێكه‌وت”.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئه‌م سه‌ردانه له چوارچێوه‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیی برایانه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات و گه‌لی برادا دێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، لیستی سائیرون كه لایه‌ن موقته‌دا سه‌دره‌وه پشتیوانی ده‌كرێت زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه له پله‌ی یه‌كه‌مدایه و دوای ئه‌و هاوپه‌یمانی فه‌تح به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری دێت.