ئاگادارییه‌ك له فه‌رمانگه‌ى كارتى نیشتمانى هه‌ولێره‌وه بۆ هاووڵاتیان.
فه‌رمانگه‌ى كارتى نیشتمانى له راگه‌یاندراوێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت.” كه هه‌ر هاووڵاتیه‌ك كارتى نیشتمانى ونبكات سزاى دارایى ده‌درێت.”
فه‌رمانگه‌ى كارتى نیشتمانى هه‌ولێر له راگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى بۆ (خواكوڕك) نێردراوه تێیدا هاتووه.” كه هه‌ر هاووڵاتیه‌ك له كاتى ونكردنى كارتی نیشتمانی بۆ یه‌كه‌مجار ده‌بێت بڕى 25 هه‌زار دینار، بۆ جارى دووه‌م گه‌ر كارته‌كه ونبكات پێویسته 50 هه‌زار دینار بدات هه‌روه‌ها گه‌ر بۆ جارى سێیه‌م ئه‌گه‌ر كارتى نیشتمانییه‌كه‌ى ونكرد ده‌بێت بڕى 100 هه‌زار دینار بدات ئینجا ده‌توانێت كارتى نیشتمانى ده‌ربهێنێته‌وه.
له به‌شێكى تر‌ى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ى كارتى نیشتمانى هه‌ولێر هاتووه.” كه دواى پێدانى بڕى سزاكه هاووڵاتى ده‌بێت جارێكى تر مامه‌ڵه‌ی ونبون له به‌شی ونبوه‌كان بكاته‌وه و ئینجا به‌ڵگه‌نامه‌ى ونبوونى كارتى نیشتمانییه‌كه‌ى ببات بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه و باری شارستانی هه‌ولێر به‌شى كارتى نیشتمانى، دواتر كارته‌كه‌ى پێده‌درێته‌وه.
فه‌رمانگه‌ى كارتى نیشتمانى هه‌ولێر ئه‌وه‌شی دووپاتكردۆته‌وه.” به بڕیارێكى به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقى ئه‌و منداڵانه‌ی تازه له‌دایكده‌بن پێویسته دوای سێ مانگ فۆرمی كارتی نیشتمانیان بو پڕبكرێته‌وه و له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌نامه‌ى له‌دایكبوون ئاماده‌بكرێت بۆ مامه‌ڵه‌ی كارتی نیشتمانی و هه‌روه‌ها ده‌بێت دایك و باوكی مناڵه‌كه مامه‌ڵه‌ی كارتی نیشتمانی بكه‌ن و ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه‌یان پێبێت:
– ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی دایك و باوك (نوسخه‌ی أصلی)
– پێناسی باری شارستانی دایك و باوك (نوسخه‌ی أصلی)
– كارتی زانیاری سه‌رۆك خێزان (نوسخه‌ی أصلی)