وه‌زیری دارایی به‌ڵێن به مووچه خۆرانی كوردستان ده‌دات.
وه‌زيرى دارايى و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه، به‌ڵێن ده‌دات و رایدهگهێنێت.” كه هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كرێت.”
گوته‌كانی وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌ریم له كاتێكدایه كه، دوێنێ له كۆوبنهوهی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به سه‌رۆكایه‌تی (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا بڕیاردراوه به باشتركردنی دۆخی دارایی و ئابوری خه‌ڵكی كوردستان.
رێباز حه‌ملان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، “راپۆرتێکی لەبارەی داهات و خەرجیی هەرێمی کوردستانه‌وه خستە ڕوو و هه‌روه‌ها پابه‌ندیى وه‌زاره‌تى به پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى مووچه دووپاتكرده‌وه و ئاشكرایكرد هه‌فته‌ى داهاتوو دەست به دابەشکردنی ده‌كرێت”.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان تاوتوێ كرا و حكومه‌ت “دووپاتيكرده‌وه كه له‌گه‌ڵ كۆمسیۆن له په‌یوه‌ندیدا ده‌بن بۆ دیاریكردنى هه‌ڵبژاردنى ئەنجومەنی پارێزگاکانیش”.