نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبووه‌وه‌.

ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ 31ی 5ی 2018 نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا ڕووى لە بەرزبونەوە کردووە و  نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 77 دۆلار و 30 سەنت مامەڵەى پێوەکرا.”

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوى ئەمریکى لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 68 دۆلار و 21 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەلام بەهوی ئەوەی کە سعودیە و ڕوسیا ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت زیاتر دەکەن نرخی نەوتی بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو دابەزاندووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە ناوەڕاستی ئەم مانگە نرخی نەوت ٨٠ دۆلاری تێپەڕاند و ئەوەش بەرزترین ئاستی بوو لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٤وە.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەماوەی ڕابردوودا و دوای ڕێککەوتنێکی ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.

Back to top button