فازڵ میرانی مهرجی پارتی ئاشكرا كرد بۆ پێكهێنانی حكومهتی عێراق.
سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی لە دیداریكدا لەگەڵ کونسووڵی تورکیا لە ھەولێر رایدهگهێنێت.” کە پارتی بەرنامەی وزاری و میکانیزمی جێبەجێکردنی لا گرنگترە و ئەم جارە ھەڵوێستی کورد کراوە نابێت، بەڵکو مەرجدار دەبێت بۆ پشتگیریکردنی ھەر کاندیدێک بۆ حکوومەتی عێراق و لە سەرووی ھەموویان جێبەجێکردنی دەستووری عێراق وەک خۆی و بەتەواوی و ڕەچاوکردنی ھاوسەنگی و بەشداریی تەواوی پێکھاتەکانی عێراق و گەرەنتی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستووردا.”
فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتیله پێشوازی کونسووڵی کۆماری تورکیا، ھاکان کاراچای و شاندی یاوەری گوتی.”راسته كهموكورتی و كێشه ههبووه له پرۆسهی ههڵبژاردن و ھەڵەی تێدا کراوە، بەڵام ئەمە نابێتە بیانوو بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی لە سەرتاسەری عێراق.
فازڵ میرانی سەبارەت بە سەردانی شاندی پارتی بۆ بەغدا و چاوپێکەوتنیان لەگەڵ لایەنەکانی تر بۆ زیاتر ئاگاداربوون لە ھەڵوێستی ئەوان و گۆڕینەوەی ڕا و بۆچوونی نێوان ھەردوولا تەئکیدی کرد،وه.” کە پارتی بەرنامەی وزاری و میکانیزمی جێبەجێکردنی لا گرنگترە و ئەم جارە ھەڵوێستی کورد کراوە نابێت، بەڵکو مەرجدار دەبێت بۆ پشتگیریکردنی ھەر کاندیدێک بۆ حکوومەتی عێراق و لە سەرووی ھەموویانەوە جێبەجێکردنی دەستووری عێراق وەک خۆی و بەتەواوی و ڕەچاوکردنی ھاوسەنگی و بەشداریی تەواوی پێکھاتەکانی عێراق و گەرەنتی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستووردا.
کونسووڵی کۆماری تورکیاش تهئكیدی كردهوه.” كه ئەوان لەگەڵ ھەموو مافە دەستوورییەکانی ھەرێمی کورستانن و بەشداریی ھەموو لایەنەکان لە حکوومەتی داھاتووی عێراقدا گرنگە بۆ پێکھێنانی حکوومەتی داھاتوو.