گۆڵه‌ به‌رۆژه‌ بخۆ بۆ ئه‌وه‌ی دووربیت له‌م نه‌خۆشیانه‌.

گوڵەبەڕۆژە یەکێکە لەو چه‌ره‌سه‌ سوکانەی زۆربەمان دەیخۆین، بەڵام ئایا تا ئێستا زانیوتە بڕێکی زۆر ڤیتامیناتی تێدایە و سودی بۆ لەش هەیە؟

بەپێی ماڵپەڕی Dailymedicalinfo ئەمە سودە سەرسوڕ هێنەرەکانی خواردنی گوڵەبەڕۆژەیە بۆ مرۆڤ و پێویسته‌ سودی لێوه‌ربگیرێت:-

-گوڵەبەڕۆژە یارمەتی کرداری گۆرینی خۆراک بۆ وزە و جوڵەی کۆئەندامی هەرس دەکات، هەروەها قەبزی و سک ئاوسان ناهێڵێت.

-ئاستی کۆلیسترۆلی زیانبەخشی ناو لەش کەم دەکاتەوە و یەکێکە لە باشترین خۆراکەکان بۆ کەمکردنەوەی کێش.

-بڕێکی زۆر ئاسنی تێدایە.

-لەگەڵ ئەوەشدا بڕێکی زۆر “ئۆمیگا 3″ی تێدایە و یارمەتی خۆپاراستن دەدات لە پەستانی خوێن و نەخۆشیەکانی دڵ.

-ڤیتامین “ئەی” تێدایە کە یارمەتی تازەکردنەوەی خانەکانی پێست و نەهێشتنی چرچى و لۆچی دەدات.

-دەوڵەمەندە بە ڤیتامین “دی” کە یەکێکە لە گرنگترین ڤیتامینەکان بۆ لەش.

-ترشی فۆلیک”ی تێدایە و یارمەتی گەشەی کۆرپەلە دەدات لە سکی دایکیدا.

Back to top button