ده‌زانی به‌ خواردنه‌وه‌ی كۆپێك شیر چی له‌ جه‌سته‌ت رووده‌دات.؟

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستوه‌ كه‌  ڕۆژانە خواردنەوەی کوپێك شیر مرۆڤ زیرەکتر دەکات و بیری ڕوونتر دەبێت بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌مو ه‌سیك رۆژان كۆپێك شیر بخواته‌وه‌.”

له‌و باره‌وه‌،توێژەران دەڵێن.” كه‌ کوپێك لە شیری چەور پێداویستییەکانی مروڤ لە ڕەگەزە خۆراکییە پێویستەکان تەواو ناکەن، بەڵکو بەرگری لە تواناکانی دەکات بە شێوەیەکی هەستپێکراو بەتایبەتی بیر، ئەو کەسانەی کە شیر دەخۆنەوە بیریان ٥ ئەوەندە زیاترە بەبەراورد لەگەڵ ئەوانە کە شیر ناخۆنەوە.”

ئەم توێژینەوەیە لەسەر 900 ژن و پیاو کرا، تەمەنیان لە نێوان 23 بۆ 98 ساڵدا بوو، ئه‌ویش به‌بەدواداچون بۆ پێوانەی ئاستی توانای زیره‌كی كه‌سه‌كان ، لەڕێگەی ئەم بەدواداچونەش دەرکەوت ئەوانەی ڕۆژانە بە شێوەیەکی ڕێك شیر دەخۆنەوە سەرکەوتون لە پاراستنی تواناییان و بیریان بە ڕێژەیەکی زیاتر باشتره‌ لەوانەی بە شێوەیەکی ناڕێك شیریان دەخواردەوە.

شیر هەموو پێداویستییە سەرەکییەکانی تێادایە لە ڕەگەزی خۆراکی بەتایبەتی کالسیۆم و فۆسفۆر و ڤیتامین D کە یارمەتی دروستکردنی لاشەی ئێسك دەدات و لەهەموو گرنگتر لەش بەهێز دەکات و ددان پتەو دەکات، هەروەها له‌ نەخۆشی ئیسك دەتپارێزێت.

Back to top button