سه‌رۆك بارزانی و سەرۆكی ئیئتیلافی هێزە عێراقییەكان كۆبوونه‌وه .. بزانه باسی چیان كردووه

ئه‌مرۆ 31ی 5ی 2018 ماڵپه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانی راگه‌یاندراوێكی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی ئیئتیلافی هێزە عێراقییەكان بڵاو كرده‌وه، رایگه‌یاند”سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی و سەرۆكی ئیئتیلافی هێزە عێراقییەكان، ئەگەر و پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و قۆناغی دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران تاوتوێ ده‌كه‌ن.
هه‌ر له هه‌واڵێكه‌دا ماڵپه‌ری سه‌رۆك بارزانی راشی گه‌یاندووه” له میانی دیدارێكی نێوان سه‌رۆك بارزانی و جەمال كەربولی سەرۆكی ئیئتیلافی هێزە عێراقییەكان و شاندێكی یاوەری كه ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 31/5/2018 به‌ڕێوه‌چووه. تیشك خراوه‌ته سه‌ر هەوڵەكانی پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق و جەختیش لە پڕەنسیپی شەراكەت و تەوافوق لە پڕۆسەی سیاسیی داهاتووی عێراقدا كراوه‌ته‌وه”.
لە دیدارەكەدا سەرۆكی ئیئتیلافی هێزە عێراقییەكان سوپاسی گەلی كوردستان و سەرۆك بارزانی كردووه كە لە چەند ساڵی ڕابردوودا سەدان هەزار لێقەوماو و ئاوارەی عەرەبیان لە كوردستان پەنا داوە و ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لەو پرسه‌دا بەرز نرخاندووه.
