دواین زانیاری له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی و جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق
ماڵپه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند” ڕۆژی پێنجشەممە 31ـی 5ـی 2018 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئوسامە نوجەیفی جێگری سەرۆككۆمار و سەرۆكی هاوپەیمانیی قەراری عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
هه‌ر له ماڵپه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانی دا هاتووه” لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی هاوكێشە سیاسییەكانی دوای هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەگەرەكانی پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و هەڵسەنگاندان بۆ دوایین پێشهاتەكان و هەڵوێستی هێزە براوەكان لەمەڕ ئاییندەی عێراق كرا.