بزانە لە ئەنجامی ملمڵانێی نێوان یەكێتی چ ئاشكرا دەبێت
خواكوڕك
پاش جوڵاندنی دۆسیەی چاڤی لاند كەناڵی ئێن ئارتی بەڵگەنامەیەكی 100 ملیۆنی دۆلاری دەخاتە روو كە لەتیف رەشید هاوسەری شاناز ئیبراهیم ئەحمە كە دەكاتە خوشكی هێرۆ لە دەباشان 75 هەزار مەتر دووجا زەوی لەسەر خۆی تاپۆ دەكات، كە پارەی ئەو زەویە لەلایان ئەو كەناڵە بە سەد ملیۆن دۆلار خەملێنراوە،
بەپێی بەڵگەنامەكەی ئەو كەناڵە عەبدولەتیف محەمەد جەمال رەشید کە پێشتر پۆستی وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانى حكومەتی عێراقی هەبوو وە هاوسەری شاناز ئیبراهیم ئەحمەدە، حەفتاو پێنج هەزار مەتر دوجا زەوی لەسەر تاپۆ کراوە لە پارچە زەوی ١٤٤ لەسەر ١٧ى مەڵکەندی دەباشان.
ئەو كەناڵە ئەوەش دەخاتە روو كە بەپێی خەمڵاندنەکان ئەو زەوییەی دراوە بە لەتیف رەشید بایی زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دۆلارە، ئەمە لە کاتێکدایە کە هەر فەرمانبەرێکی حکومەت بۆ وەرگرتنی ٢٠٠ مەتر زەوی پێویستی بە دەیان ساڵ خزمەت و یاسا و ڕێنمایی هەیە و لەئێستاشدا زەوی دابەشکردن بۆ فەرمانبەران راگیراوە.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەو ئاشكرا كردن و گەندەڵیانەی سلێمانی لەئەنجامی كێبركێی تووندی دەسەڵات لەناو یەكێتی دا هاتووە كە ئەو لایانانە، تەواوی ئەو گەندەڵیانە ئاشكرا دەكەن كە لەماوەی رابردوو ئەو شارەیان بەرەو تاریكی و لەناو چوون بردووە.