كادیر و لایانگرانی پارتی كه‌مپینێكیان راگه‌یاند.. داوایی هاتنه سه‌رخه‌تی فراكسیۆنی پارتی ده‌كه‌ن

پاش گران كردنی به‌نزیك له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان كادیرانی پارتی و لایانگرانی ئه‌و پارته، ده‌ستیانكردووه به كه‌مپینی بۆ دژایه‌تی كردنی به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌نزین له شاره‌كانی كوردستان، داوای هاتنه سه‌ر خه‌تی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن”.
له تۆڕه كۆمه‌لایه‌تیه‌كانی، كادیر و لایانگرانی پارتی ده‌ستیان كردووه به هه‌ڵمه‌تێك دژی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین له شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان و بۆ هێنانه خواره‌وه‌ی نرخه‌كان، بۆ ئه‌م بواره‌ش به‌ده‌یان توانج و ره‌خنه ئاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت”.
كادیرانی و لایانگرانی پارتی داوا له فراكسیۆنه‌كه‌یان ده‌كه‌ن كه بێته سه‌ر خه‌ت و فشار له‌سه‌ر حكومه‌ت دروست بكات، بۆ ئه‌وه‌ی نرخه‌كان وه‌ك پێشتر لێ بكرێته‌وه”.