دواین زانیاری له‌باره‌ی وه‌ڵامه‌كه‌ی كۆمسیۆن بۆ په‌ره‌له‌مانی عێراق

ئه‌مرۆ 31ی 5ی 2018 سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كۆمسیاران، له‌ كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانی دا جارێكی تر بریاره‌كانی په‌رله‌مانی عێرافیان ره‌د كرده‌وه‌، له‌ كۆنگره‌كه‌دا رایانگه‌یاند”هەزار و 21 وێستگە دەنگەکانیان هەڵوەشاوەتەوە، هاوکات دەستەی دادوەری بۆ هەڵبژاردن لە ماوەی 10 ڕۆژدا پێداچوونەوە بەو تانانە دەکات، هەروها بڕیارەکانی دەستەکە کۆتایی و مولزەم دەبن بۆ کۆمسیۆن و لایەنە بەشدارەکان لە پڕۆسەی هەڵبژاردن، دواتر ئەو کاندیدانەی دەرچوون بە فەرمی دەبن بە پەرلەمانتار، هه‌روه‌ها راشی گه‌یاند”بەڵام سەرەڕای فشارە سیاسییە جیاجیاکان، کۆمسیۆن بە باشی کارەکانی خۆی کرد و بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان مامەڵەی لەگەڵ هەموواندا کرد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، گوتیشی: “هیوادارین لایەنەکان لە شێواندنی میدیایی و بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردن دوور بکەونەوە، جەخت دەکەینەوە کە ئەنجامی هەڵبژاردن لەگەڵ ئەوانە هاوتایە کە لە سندووقەکاندا هەیە، ئەو ئامێرە ئەلیکترۆنییانەی پشتیان پێ بەستراوە، بە بەڵگەوە لامان هەیە کە هاوتایە لەگەڵ ئەو ئەنجامانەی لەناو سندووقەکاندا هەیە”.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی كۆمسیۆن ئه‌وه‌شی خسته‌ روو، کە هەندێک باس لە هەژمارکردنەوە و بژاردنەوە و بڕیارەکانی پەرلەمان، ئەو دامەزراوانە ڕێیان لای ئەوان هەیە، بەڵام بەپێی دەستوور و یاسای هەڵبژاردن کار دەکەن و لەگەڵ هەمووان مامەڵەیان کردووە، بۆ پێداچوونەوە بە چەند سکاڵایەک، دەشڵێت: ”دەبووایە تانەکان پێشکەش بە کۆمسیۆن بکرێت تاوەکوو ڕێکاری بەرامبەر بگرینە بەر، دواتر دەدرا بە دادگا، لەجێگەی ئەوەی لێژنەیەکی ناتایبەتمەند پێک بهێندرێت، جەختیشی لەوە کراوەیەوە، کە ئەو لێژنەیە وەڵامی هەموو پرسیارەکانی داوەتەوە و بە نووسراویش و بە بەڵگەشەوە بە لایەنە ناڕازییەکانن دراوە”.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا کە ئەوەی لە میدیاکان باس دەکرێ، گوایە پەرلەمان بڕیاری دووبارە ژماردنەوەی ١٠٪ی دەنگەکانی بە دەست داوە، یان چەند پارێزگایەک و هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکان، بەڵام یاسا بڕیار دەدات و یاسای بەهایەکی باڵای هەیە و دەستێوەردانی زیاتر لە یەک لایەن لەسەر هەمان بابەت، سەرۆک کۆماریش بەیاننامەیەکی بۆچوونیی پێشکەش بە دادگای فیدرالی کردووە، تاوەکوو بزاندرێت کە بڕیارەکەی پەرلەمان دروستە یان نا، ئەوانیش چاوەڕێی بڕیاری دادگا دەکەین، چونکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەنگدان ئەوە دادگای فیدرالی دەتوانێت بڕیاری لەسەر بدات، چونکە ئەوە مافێکی دەستووری و یاساییە بۆ دەنگدەران.

هه‌ر له‌ كۆنفراسه‌كه‌دا کەریم تەمیمی، ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیاران کە سەرۆکی نەهێشتنی ساختەکاری، ئەوەی خستە روو، کە کۆمەڵێک سکاڵایان پێ گەیشتووە، لە ئەنجامیاندا نزیکەی 200 وێستگە هەڵوەشانەتەوە و کاریگەریشیان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هەبووە، گوتیشی: ”ئێمە پێداچوونەوەمان بە وێستگەکاندا کردووە و زیاتر لە 950 وێستگە هەڵوەشێندراونەتەوە،  نزیکەی هەزار و 21 وێستگە بە گشتی هەڵوەشێندراونەتەوە، کە 102 وێستگەیان لەسەر سکاڵای حزبەکان هەڵوەشێندراونەتەوە، بۆیە کۆمسیۆن بەرامبەر بە هیچ پێشێلکارییەک دەستەوەستان نابێت“.

Back to top button