بۆچی گرنگە پێش بەربانگ وەرزش ئەنجام بدەیت؟

لە مانگی رەمەزاندا وەرزشکردن پێویستە و نابێت فەرامۆش بکرێت، ئەگەر بۆ ماوەیەکی کەمیش بێت، بەپێی ھەواڵێکی تەندروستی پێگەی ” layalina” پێش بەربانگ و شکاندنی رۆژوو وەرزشکردن زۆر بەسوودە، بۆ پاراستنی وزە و توانای لەش، ھاوکات پاراستنی لەش لە نەخۆشی و تەمبەڵی.
 
سوودەکانی وەرزشکردن پێش بەربانگ:
 
١-یارمەتیدەرە بۆ توانەوەی چەوری لەش و دابەزاندنی کێشی لەش.
 
٢-توانا و وزەی لەش دەپارێزێت و چالاکی دەکات.
 
٣-راھێنانی وەرزشی لە مانگی رەمەزاندا، یارمەتیدەرە بۆ چالاکبوونی کردارەکانی جگەر و ھەرس.
 
٤-پارێزگاری لە یەکسانی کێشی جەستەت دەکات، چونکە لە مانگی رەمەزاندا بڕێکی زۆر چەوری و شیرینی و خواردنی ناتەندروست دەخۆیت.
 
٥-سوڕی خوێن چالاکدەکات، یارمەتیدەرە بۆ زیادبوونی خڕۆکە سور و سپییەکانی خوێن و ھیمۆگلۆبین، کە یاریدەی گواستنەوەی ئۆکسجین دەدات بۆ بەشەکانی لەش.
 
٦-وەرزشکردن بەرگری لەش دژی نەخۆشییەکان بەھێز دەکات.
 
٧-دڵ و دەمارەخانەکان لە نەخۆشی دەپارێزێت.
 
٨-وەرزشکردن لە رەمەزاندا یارمەتیدەرە بۆ راگرتنی یەکسانی شلەمەنی لە لەشدا، ھاوکات پاراستنی ئێسک و ماسولکەکان.
 
ھەرچەندە رەنگە ھەموو کەسێک نەتوانێت لە پێش بەربانگ وەرزش بکات، بەڵام دەکرێت پاش دوو کاتژمێر دوای نان خواردنی ئێوارە ئەنجامی بدات، چونکە پێویستە و گرنگە بایەخی بە وەرزش بدەیت.
Back to top button