سه‌عدی پیره‌ :یه‌كێتی هه‌وڵی به‌ستنی كۆنگره‌ ئه‌دات نه‌ك پیلینۆم

یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌ نیازه‌ ساڵی 2018 بكاته‌ ساڵی نوێ بوونه‌و بنادنانه‌وه‌و كۆنگره‌ ببه‌ستێت ،به‌ڵام تا ئێستا ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه‌ بۆ یه‌كێتییه‌كان كه‌ له‌ نێوان كۆنگره‌و پلینیۆم دا كامیان ده‌به‌سترێت ،چونكه‌ یه‌كێتی دوای وه‌فاتی مام جلال ده‌یان باڵ و لق و كوتله‌ی لێ دروست بووه‌و هه‌ركه‌س خۆی پێ خاوه‌نی یه‌كێتی یه‌ و كه‌س ئه‌ویتر ناخوێنێته‌وه‌ .
 
سەعدی ئەحمەد پیرە،گوتەبێژی فەرمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند: شەممەی داھاتوو، ئەنجومەنی سەکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ و بڕیار لەسەر چەند پرسێکی پەیوەندیدار بە یەکێتی دەدات.
 
گوتەبێژی فەرمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاشیگەیاند:”ئێمە دەمێکە کۆنگرەمان نەبەستووە و ھەوڵی بەستنی کۆنگرە دەدەین، بێگومان یەکێتی کۆنگرە دەبەستێت، بەڵام کاتێک پرسی کۆنگرە دواخراوە، ھۆکارەکەی بۆ گۆڕانکارییەکانی کوردستان دەگەڕێتەوە“.
 
سه‌باره‌ت به‌ نه‌به‌ستنی كۆنگره‌ ئایا پلینیۆم جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه‌ ،سه‌عدی پیره‌ گووتی : ”یەکێتی ھەوڵی بەستنی کۆنگرە دەدات، نەوەکوو پلینیۆم، چونکە پلینیۆم بابەتی ئێمە نییە و قسەی چەند کەسێکە، بۆیە زیاتر ھەوڵی بەستنی کۆنگرە دەدەین وپێش ھەڵبژاردنەکانی کوردستان کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی ببەستن.“.
Back to top button