ئه‌شواق جاف: له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه به‌به‌رنامه هه‌وڵی ته‌عریبكردنی كه‌ركوك ئه‌درێت
ئەشواق جاف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ رایگەیاند: “لە دوای ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە بە بەرنامە و پلان هەوڵی تەعریبكردنەوەی شاری كەركووك و ناوچەكانی دەروبەری دەدرێت”.
ئه‌شواق جاف گوتیشی:” ئەو كەسانەی لە سەردەمی سەدام حوسێن هێنرابوون، دواتر بەپێی مادەی 140 قەرەبوو كراونەتەوە و چوونەوە شوێنی خۆیان، بەڵام ئێستا بە هاوكاریی سوپای عێراق گەڕاونەتەوە ناوچەكە و ماڵ و موڵكی هاووڵاتیانی كورد داگیر دەكەنەوە”.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ده‌ڵێت: “هێزەكەی دوای 16ی ئۆكتۆبەر بە خێزانەوە چوونەتە كەركووك و ناوچەكانی دەوروبەری، ئەمەش هەمان ئەو سیاسەتەیە كە لە سەردەمی بەعسی رووخاودا پەیڕەو دەكرا”.
هه‌ره‌ها ئه‌شواق جاف گوتیشی: “ڕاستە كەركووك شاری پێكەوەژیانە و ژمارەیەكی زۆر ئایین و نەتەوەی جیاواز لەو شارەدا دەژێن، بەڵام ئەوە روونە كە رێژەی كورد لە شارەكەدا زۆرە، “بە عەرەبكردنەكەی ئەمجارەش بۆ سڕینەوەی زۆرینەی كورد و ناسنامەی شارەكەیە”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوا دەكات پەرلەمانتارانی خولی داهاتوو كار لەسەر دووبارە گەڕانەوەی ئەو عه‌ره‌به‌هاوردانە بكەن كە هێنراونەتەوە بۆ كەركووك.