عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك:سه‌رۆككۆماری عێراق 4 ساڵه نوستوه‌و وه‌ك مانگای فریزی ده‌دۆشرێت
لە چوارچێوەی کاردانەوەکانی گۆڕان بەرامبەر ھەڵوێستی فوئاد مەعسووم، سەرۆک کۆماری عێراق لەبارەی بڕیارەکانی پەرلەمانی عێراق بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ھەڵبژاردن،عەبدوڵای کوێخا موبارەک هه‌لسوراوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، لە هه‌ژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت: ”ھەوڵی جەنابی سەرۆک کۆمار بۆ ڕێگری لە ئەژمارکردنی دەنگەکان بەدەست و ئاشکرا کردنی لایەنی ساختەکار ھیچ کاریگەری نابێت، بەڵام لە ڕوی مێژوویی و لای نەتەوە و پێکھاتەکانیتری عێراق و نوێنەران و چاودێرانی بیانی، زۆر لەسەرمان دەکەوێت وەک نەتەوەی کورد“.
له به‌شێكی تری نوسینه‌كه‌یدا عه‌بدولای كوێخا موباره‌ك ده‌شڵێت:”پۆستی سەرۆک کۆمار وەکو ڕەمزی وڵاتە، ئەو ڕەمزەش دراوە بە نەتەوەی کورد و پێویستە زۆر بێ لایەنانە و بەرپرسانە مامەڵەی پێوە بکرێت، نەک سەرۆک کۆمار وەکو بووکەڵەیەک بە دەستی دەستە و تاقمی ناو حزبێک بێت“.
له كۆتایی نوسینه‌كه‌یدا ئه‌و هه‌لسوڕاوه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆران به سه‌رۆككۆماری عێراق ده‌لێت :” ٤ ساڵ سامت و خەوتوو لە ئاستی ئەو ھەموو ڕوداو و حەدەسانەی لە عێراقدا ڕویداوە، مانگانە وەکو مانگای فریزی بدۆشرێت و شیر و داھاتەکەی بۆ چەند کەسێک بێت، لە ئێستاشدا بەکار بھێندرێت بۆ پەردەپۆش کردنی دزی و ساختەکاری.